رێناس جانۆ: پرسی متمانه‌ سه‌ندنه‌وه‌ له‌ سه‌ربه‌ست مسته‌فا نه‌ یاساییه‌ نه‌ ده‌ستووری

خواكوڕك

په‌رله‌مانتارێكی كورد له‌په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌ێنێت” بانگهێشتكردنی سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ په‌رله‌مانی عێراق، نه‌ یاساییه‌ نه‌ ده‌ستووری، ئه‌مه‌ پرسێكی سیاسیه‌، ده‌یانه‌وی بارودۆخ خراپتر بكه‌ن له‌وه‌ی كه‌ هه‌یه‌.

(رێناس جانۆ) ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاندوه‌” بانگهێشتكردنی سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بۆ ناو په‌رله‌مان ئامانجێكی سیاسی له‌ پشته‌ و سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ش یاسایی و ده‌ستووری نییه‌، به‌ڵكو بانگهێشتكردنه‌كه‌ و  دوو جار هه‌ڵه‌ی یاسایی له‌ ده‌نگدانی په‌رله‌مانی عێراق تایبه‌ت به‌و پرسه‌ هه‌یه‌، یه‌كێكیان ته‌واو نه‌بوونی رێژه‌ی یاساییه‌ و ئه‌وه‌ی دیكه‌شیان باسكردنی ده‌نگی ره‌هایه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ ئه‌م بابه‌ته‌ كێشه‌ی یاسایی نه‌مێنێت، پاشان بڕیاری له‌ سه‌ر بدرێت،بۆیه‌ له‌ هه‌فته‌كانی رابردوو ئه‌م پرسه‌ یه‌كلاده‌بێته‌وه‌، به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێ.

Back to top button