یه‌كێتی ئه‌مڕۆ كۆبونه‌وه‌یه‌كی گرنگ ئه‌نجامده‌دات و بڕیاری خۆی ده‌دات

خواكوڕك

وا بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 29/4/2017 ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌ شاری سلیمانی كۆببێته‌وه‌ كۆمه‌ڵێك پرسی هه‌نكویه‌یی و گرنگ تاوتوێ بكات و بڕیاری له‌ باره‌وه‌ بدات.

به‌ پێی زانیارییه‌كانی (خواكوڕك) یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ئه‌مڕۆ كۆده‌بێته‌وه‌ له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ش باس له‌ پرسی ریفراندۆم و كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و دۆخی سیاسی و ئابوری هه‌رێم ده‌كرێ، و هه‌روه‌ها نه‌خشه‌ رێگای حزبه‌كه‌یان باسی له‌ باره‌وه‌ ده‌كرێ، باس له‌ كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ پارتی و گۆران ده‌كرێت،هه‌روه‌ها دووپاتكردنه‌وه‌ی یه‌ك ده‌ستی یه‌كێتی بۆ سه‌رجه‌م كۆبونه‌وه‌ و كاره‌ حزبییه‌كان.

هه‌ر به‌ پێی زانیارییه‌كان، كۆبونه‌وه‌كه‌ی یه‌كیتی به‌ گرنگ ده‌زانرێت، چونكه‌ كۆمه‌ڵێك پرسی گرنگ باسده‌كرێت، له‌ وانه‌ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و پرسی ریفراندۆم.

Back to top button