واده‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 3 دیاریكرا

خواكوڕك

ماوه‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی سێی مووچه‌ خۆرانی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان دیاریكراوه‌ و له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا سه‌رجه‌م مووچه‌كان دابه‌شده‌كرێت.

به‌ پێی زانیارییه‌كانی (خواكوڕك) وه‌زاره‌تی دارایی پێش هاتنی مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان ته‌واووی مووچه‌ی مووچه‌ خۆڕانی هه‌رێمی كوردستان دابه‌شده‌كات، له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات تا دواین فه‌رمانگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم.

هاوكات به‌ پێی زانیارییه‌كان، پێش ده‌ستپیكی مانگی ره‌مه‌زان سه‌رجه‌م مووچه‌ی مووچه‌ خۆڕانی كوردستان ده‌به‌شده‌كریت بۆ مانگی سێ، واش چاوەڕوان دەكرێ ڕۆژی 26 یان 27ی ئایاری داهاتوو یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز بێت.

Back to top button