له‌ سه‌ر نامه‌ ئابڕوبه‌ره‌كه‌ یه‌كێتی خۆی له‌ عزه‌ت سابیر بێ ئاگا ده‌كات

خواكوڕك

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ چوونی په‌رله‌مانتارێكیان له‌گه‌ڵ چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی تری حزبه‌كانی تر بۆ په‌رله‌مانی ئه‌وروپا رایدەگەیەنێت” ئه‌وه‌ی عزه‌ت سابیر كردی، رای شه‌خسی خۆیه‌تی نه‌ به‌ناوی یه‌كێتی چووه‌ نه‌ یه‌كێتی پێی وتووه‌ بڕوات،هیچ داوایه‌كیشمان وه‌كو یه‌كێتی ئاڕاسته‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا نه‌كردووه‌.

(بێگه‌رد تاڵه‌بانی) سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاندوه‌” ئیمه‌ وه‌كو فراكسیۆنی یه‌كێتی نه‌ نامه‌مان هه‌یه‌ بیده‌ین به‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا، نه‌ كه‌سیش به‌ ناوی ئێمه‌وه‌ چووه‌، بۆیه‌ ئه‌وه‌ی (د.عزه‌ت سابیر) كردویه‌تی بۆچوون و رای تاكه‌كه‌سی خۆیه‌تی، نه‌ك یه‌كێتی،

کە ئەو پەرلەمانتارەی بە ناوی فراکسیۆنی یەکێییەوە نامەی ئاراستەی پەرلەمانی ئەوروپا، کردووە، تەعیر لە رائ حزبەکەی ناکات.

سەبارەت بەو نامەیەی بە “ئابڕووبەر” ناودەبرێت و بە ناوی  یەکێتی و سێ لایەن و فراکسیۆنی دیکەوە ئاراستەی پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپا کراوە، کە عزەت سابیر، پەرلەمانتاری یەکێتی واژۆی کردووە، بێگەرد تاڵەبانی رایگەیاندووە ”ته‌نها و ته‌نها هه‌ڵوێستی خۆیه‌تی وه‌ك ئه‌ندامی په‌رله‌مان و هه‌ڵوێستی فراكسیۆنی یه‌كێتی نییە، و ئێمه‌ لێی به‌رپرس نین.

Back to top button