توركیا ژماره‌ی كوژراوانی په‌كه‌كه‌ی له‌ هێرشه‌ ئاسمانیه‌كه‌ی شنگال و قه‌ره‌چوخ ئاشكرا كرد

خواكوڕك

سوپای توركیا باس له‌ بۆردومانه‌كانی سه‌ر چیایی شنگال و چیایی قه‌ره‌چوخ له‌ شاری دێرك له‌ رۆژئاوای كوردستان ده‌كات و زه‌ره‌ر و زیانه‌كانی په‌كه‌كه‌ ده‌خاته‌ روو.

سوپای توركیا له‌ میدیاكانی سه‌ر به‌ ووڵاته‌كه‌ی ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردوه‌” كه‌ له‌ هێرشه‌ ئاسمانیه‌كانی سه‌ر چیایی شنگال و چیایی قه‌ره‌چوخ زیاتر له‌ 80 چه‌كداری په‌كه‌كه‌ كوژراون و بریندارێكی زۆریشیان هه‌بووه‌، له‌ نێو كوژراوه‌كانیش 4 سه‌ركرده‌ی دیاری په‌كه‌كه‌ بوونیان هه‌یه‌، ئه‌و هێرشه‌ی توركیا له‌ رێگای فرۆكه‌ جه‌نگیه‌كانیه‌وه‌ له‌ به‌ره‌به‌یانی رۆژی 25/4 ئه‌نجامیدا، زیاتر له‌ 40 ئه‌ندامی په‌كه‌كه‌ له‌ شنگال كوژران و 49ی تریش له‌ قه‌ره‌چوخی شاری دێرك كوژراون، به‌ پێی لێدوانی به‌رپرسانی سوپای توركیا.

 

Back to top button