قاسم شەشۆ: ئێمەی ئێزیدی هیچ كێشەیەكمان لەگەڵ توركیا نیە، ئەوەی كێشەی دروست كردووە پەكەكەیە
خواكوڕك
قاسم شەشۆ: لە دیمانەیەكی دا دەلێت ئێمەی ئێزیدیی شنگال هیچ كێشەیەكمان لەگەڵ توركیا نیە، بەڵام پرسیار لێرەدایە، ئایا توركیا بە بیانووی چی بۆردوومانی چیای شنگال دەكات؟ ئەرێ بەراست پەكەكە لەهەموو كورد گەورەترە، پیرۆز ترە؟ ئەگەر گەورە ترە یان پیرۆز ترە؟ بۆچی راشكاوانە بەخەڵك نالێن كورد دەبێت لەخزمەت پەكەكە دابێت؟ بۆچی تەنها بلێین توركیا بۆردومانی چیای شنگالی كردووە، ئەی بوونی پەكەكە چی؟ بۆیە ئێمە داوا دەكەین هەم پەكەكە هەم توركیا لەشنگال كێشەكانیان یەكڵا نەكەنەوە لەسەر گیانی خەڵكی شنگال بچنە دەرەوە لەو ناوچەیە و لە چیاكانی جودی و شرناخ و ئامەد كێشەكانی یەكڵا بكەنەوە شنگال شونی یەكڵا كردنەوە نیە كێشە نیە”.
قاشم شەشۆ هەروەها داوا لە چەكدارانی ئێزیدی ناو هێزەكانی پەكەكە دەكات بگەرێنەوە رێزی هێزەكانی پێشمەرگە چونكە پەكەكە جگە لە كێشە و داگیركاری و دیكتاتۆری و بۆردوومان و تەسفیات، هیچی تری پێ نیە بۆ شنگال”.
هەر لە دیمانەیەكی تری دا قاسم شەشۆ لەگەڵ ئاژانسی ئەنادۆل دەلێت بە هۆى بۆردومانى فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا بۆ سەر بنکە و بارەگاکانى پەکەکە و هەبوونى زیانێکى زۆرى گیانى و ماددى، ئەمڕۆ پەکەکە هەستاوە بە کەمکردنەوەى ژمارەی بنکە و بارەگاکانى لەسەر چیاى شنگال کە پێدەچێت بۆ خۆپاراستنیان روویان لە چەندین ناوچەى نادیارى شنگال کردبێت، دەشڵێ “جگە لە گواستنەوەى بنکە و بارەگاکانیان دواى دەستپێکردنى ئۆپەراسیۆنەکانى تورکیا دژى پەکەکە لە سووریا و شنگال پەرت و بڵاوییەکى زۆر کەوتووەتە ریزەکانى چەکدارانى پەکەکە لە کۆنتڕۆڵى فەرماندەکانیان دەرچووە، ئەگەر ئەو پەرتەوازەییە بەو جۆرە بەردەوام بێت لەوانەیە چەکدارانى پەکەکە لە ناوخۆیاندا تووشى پێکدادن بن و چەک بە رووی یەکتر بەرزبکەنەوە”.
ئاژانسەكە ئەوەشی بڵاو كردۆتەوە، كە قاسم شەشۆ دەشلێ دواى بۆردومانى فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا بۆ چەکدارانى پەکەکە لە کاراچۆغ و شنگال جێهێشتى ریزەکانى پەکەکە زیادیکردووە، نەک تەنها کوردى ئێزدى بەڵکو ئەو چەکدارانەى لە تورکیا و سووریا تێکەڵى پەکەکە بوون، پەکەکە جێدەهێڵن و، خۆیان رادەستى پێشمەرگە دەکەن لە شنگال، هەموو ئەو چەکدارانەى خۆیان رادەستى پێشمەرگە کردووەتەوە سیاسەتى پەکەکە بە هەڵە وەسف دەکەن و پەشیمانن لەوەی کە چوونەتە ریزەکانى پەکەکە، بەشێکیشیان ئاماژە بەوە دەکەن کە چەکدارانى پەکەکە بە زۆرەملێ بە حوکمى چەک کردوونى بە چەکدارى خۆیان”.
ههروهها قاسم شەشۆ گوتیشى: “بەشى هەرە زۆرى ئەو چەکدارانەى لە ریزەکانى پەکەکەدان بە دواى دەرفەتێک دەگەڕێن تاوەکو خۆیان لەم گرووپە رزگار بکەن، هەرچەند پەکەکە مامەڵەى خۆى بەرامبەریان توندتر کردووە، بەڵام گوێى پێنادەن و خۆیان رادەستى پێشمەرگە دەکەن”.
به گوێرهی زانیارییهكانی ئهو فهرماندهیهی پێشمهرگه ” تا ئێستا ٨٠٠ چەکدارى پەکەکە خۆیان رادەستى پێشمەرگە کردووەتەوە و بەشى هەرە زۆریان کوردى ئێزدین و کەسایەتى دیاریشیان لەگەڵدایه، بەشەکەى دیکەش لەو کوردانە پێک دێن کە پەکەکە لە سووریا و تورکیا کردوونی بە چەکدارى خۆی. تا ئێستا ٥٠٠ لەو چەکدارە ئێزدیانەى کە لە ماوەکانی رابردوودا ریزەکانى پەکەکەیان جێهێشتووە خولى مەشق و راهێنانى سەربازییان لە بەنداوى مووسڵ لەلایەن وەزارەتى پێشمەرگە بۆ کراوەتەوە و لە ئایندەیەکى نزیکدا لە چوارچێوەى فەرماندەیی شنگالى سەربە وەزارەتى پێشمەرگە ئەرکى پێشمەرگایەتى خۆیان دەبینن لە ناوچەکە”.
ناوبراو لە کۆتاییدا ئاماژە بە بەردەوامى جێهێشتى ریزەکانى پەکەکە دەکات و دەڵێت “جێهێشتى ریزەکانى پەکەکە لەلایەن ئەندام و چەکدارەکانیەوە لە شنگال، سووریا و تورکیا بەردەوامە و، زۆرینەى چەکدارەکانى پەکەکە تەمەنناى ئەو رۆژە دەکەن لەژێر زەبر و زەنگى پەکەکە رزگاریان بێت و خۆیان بگەیەننە هێزەکانى پێشمەرگە، پێشبینى ئەوە دەکەین لە رۆژانى ئایندە ژمارەیەکى یەکجار زۆر چەکدارى پەکەکە خۆیان رادەستى هێزەکانى پێشمەرگە بکەن و، تا ئێستا تەنها ١٠ لە سەدى چەکدارى کوردى ئێزدى لەگەڵ پەکەکە ماوە”.