داڕێژەری سوتاندنی سەفارەتی سعودیە ئاشکرا کرا

خواكوڕك 
لە میانەی گفتوگۆی نێوان بەربژێرەکانی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران چەندین تۆمەتیان ئاڕاستەی یەکتر کرد و هەریەکەیان بە جۆرێک هەوڵیان دەدا کار لەسەر خاڵی لاوازی یەکتر بکەن”.
لە میانەی وتەیەکیدا ئیسحاق جەهانگیری ئەوەی ڕوونکردەوە کە سوتان و هەڵکوتانە سەر باڵیۆزخانەی سعودیە لە تارانی پایتەخت کاری هەواداران و توندڕەوانی سەربە کاندید محمد باقر قالیباف بووە کە لەسەر باڵی توندڕەوان کاندید کراوە”.
هاوکات جەهانگیری ناوی تۆمەتباری سەرەکی ئەو پلانەی بڵاو کردەوەو ئاماژەی بەوە کرد کە خۆپیشاندەرانی بەردەم باڵیۆزخانەی سعودیە لە تاران بە فەرمانی کەسێکی توندڕەو بە ناوی حس مەیهەن کرد ئەو کارەیان کردووە.

 

س: العربیە

Back to top button