ئەردۆگان : لەناكاو هێز رەوانەی شنگال و رۆژئاوای كوردستان دەكەین

خواكوڕك

ئاژانسی ئەنادۆڵی توركیا لەزاری سەرۆكۆماری توركیا بڵاوی كردۆتەوە، ئەوان ناتوانن چاوەراوانی ئەوە بكەن یاری بەو میللەتە بكەن، دەلێت ئەوە كە دەبینن لە شنگال ئەنجامدرا ئەمە هەڵوێستی ئێمەیە لەبەرامبەر رێكخراوی تیرۆرستی، دەلێت هەموو دەبێت ئەوە ببینن، کاتێک رۆژ و کاتی دێت. لەناکاودا لە نیوەشەوێکدا دێین”.

رەجەب تەیب ئەردۆگان كە لەمیانی كۆبوونەوەی گشتی دەستەی ( پێشەوەران و خاوەنكاران) گوتارێكی پێشكەش كردووە، ئاژانسەكە بڵاوی كردۆتەوە، دەلێت، ”ئیتر لە وڵاتماندا بەشێوەیەکی زۆر روون ئەوە دەرکەوتووە کە کێ هاوشێوە تۆڕێکی ناپاکی لەژێر فەرمانی ئەوانی دیکەدان و چالاکی ئەنجامدەدەن و کێ لە هەوڵی رازیکردنی خوای گەورەدا لە خۆی لە هەوڵ و تێکۆشاندایە. بەلەبەرچاوگرتن و لەیاد نەکردنی ئەوەی موسڵمان نابێت لە هەمان شوێنەوە دووبارە و سێبارە بگەزرێتەوە، سوورین لەسەر لەرەگەوە هەڵکێشانی هەموو تۆڕەکانی ناپاکی. دەرگا و دڵمان تا کۆتایی بۆ ئەو کەسانەش کراوەیە کە راستگۆن بەرامبەر گەل و نیشتمانیان، هەوڵی چاکە بۆ یەکێتیی و پێکەوەیی جیهانی ئیسلامیی و سەرجەم مرۆڤایەتی دەدەن”.

هەر لە وتارەكەی دا سەرۆككۆماری توركیا دەلێت “گوتبووم ‘دەچینە ناو بنج و بناوانیان’. چووینە ناو بنج و بناوانیان بەڵام تەواو نەبوون بنج و بناوانیان زۆرە. بەهەمان شێوەی چووینە ناو ئەشکەوتەکانی پەکەکەش و بەردەوامیش دەبین. سەیر بکەن ئێستا سەرباز، پۆلیسەکانمان لە چیاکانن لە تەندورەک، گابار، جودی و بەستلەر دەرەسین. بە هەڵکەندنی بیر تاکو دوو سەد مەتر بە دروستکردنی شاری نوێ لەژێر شارەکان لەو شوێنانەوە کەلوپەل و پێداویستی لۆجیستیکی و شوێنی مانەوە بۆ خۆیان دابین دەکەن و ئێستا لەو شوێنانە سەرباز، پۆلیس و گوندپارێزانمان هەموو بەیەکەوە لەژێر زەویش لەگەڵیان دەجەنگن. لێرە نەوەستاین، لەودیوی سنوور پەیەدە و یەپەگە… دەبینین بە پشتیوانی کێ لەوێوە هێرشمان دەکەنە سەر؟ بە تۆپ و هاوان و شتی وا. بەڵام ئەوێش لەوان دەکەینە گۆڕستان. وەستان نییە”.

باسیشی لە ئامانجی ئێستایان کرد و گوتی: “گوتمان ئامانجی ئێستامان بریتییە لە منبج و ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی رەققەیە لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بەسەرۆکایەتی ئەمریکا. بەڵام بە دۆستە ئەمریکییەکانیشمان دەڵێین وەرن و پشتیوانیی هیچ رێکخراوێکی تیرۆریستیی مەکەن. چونکە بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوێکی تیرۆریستیی ناکرێت لەرێگەی رێکخراوێکی دیکەی تیرۆریستییەوە بێت. کارێکی هەڵەی لەوجۆرە ئەنجام مەدەن. چونکە رێکخراوە تیرۆریستییەکان چاک و خراپیان نییە. هەموویان خراپن”.

دواتر لەبارەی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ، ئەردۆگان رایگەیاند “لە ١٦ مانگی داهاتوودا کە لەگەڵ بەڕێز ترەمپ کۆدەبمەوە، هەموو بەڵگەکان دەخەمە بەردەمی. پێی دەڵێم ‘تەماشاکە، ئەمە دۆخەکەیە’. دەڵێم کە ئێمە، ئەمریکایەکی گەورە و گران و ئەو هەموو هێزانەی نێو هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتیی، ئەگەر بێت و دەست بخەینە ناو دەستی یەکتر، رەققە دەکەینە گۆڕستان بۆ داعش. ئەمانە بۆ کونێک دەگەڕێن خۆیانی تێدا حەشاربدەن. بەهەمان شێوە لە مووسڵ و لە ئەنباریش، با درێژە بەو بەرەنگارییە بدەین. ئەگەر بێت و ئەمە لەعێراق جێبهێڵین بۆ خۆیان، ئەوا بەردەوام قوربانیی دەدەین. ئەوەی کە دەیبینن، ئەوە شنگال و ئەوە تەلەعفەر، تەماشامان کرد کە بەو شێوەیە نابێت، ئۆپەراسیۆنێکمان بۆ سەر شنگال ئەنجامدا، ئۆپەراسیۆن بۆ سەر لایەکی دیکە، نزیکەی ٢١٠ بۆ ٢٢٠ تیرۆریستمان کوشت و گرنگترین ناوەندیانمان خاپوورکرد. ىۆچی؟ چونکە ناتوانرێت یاریی بەم گەلە بکرێت. دەبێت هەمووان ئەوە ببینن. لەبەر ئەوە ئێمە باش دەزانین چی دەکەین کاتێک رۆژ و کاتی دێت. لەناکاودا لە نیوەشەوێکدا دێین”.

 

Back to top button