ئەمریكا هەنگاوێكی تر بۆ بەهێز كردنی پێشمەرگە دەنێت
خواكوڕك
وەزارەتی پێشمەرگە ئەمریكا بەردەوام لە پرچەك كردنی هێزی پێشمەركە و دەلێت ئەمریكا بەلێنی بە پرچەك كردنی دوو لیوای هێزی پێشمەرگە داوە، لەسەرەتا ئەمساڵدا دەست بە مەشق و راهێنان و پرچەك كردنیان دەكرێت،
جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی كوردستان ئاشكرای دەكات كە ئەمریكا بەلێنی پڕ چەككردنی دوو لیوای دیكەی بە پێشمەرگە داوە و مەشق و راهێنانیان لەئەستۆ دەگرێت، دەلێت لە کۆبوونەوەی هەفتانەدا لەگەڵ نوێنەرایەتیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە دژی داعش، داواکارییەکانمان پێشکەشیان دەکەین و ئەوانیش لە هاوکاریکردنمان بەردەوامن، بەلێنیشە لەسەرتای ئەمساڵ ئەم هەنگاو بهاوێژرێت”.
پێشتر دوو لیوای هێزی پێشمەرگە پڕ چەككران، لەئێستادا لە ئەركەكانی خۆیان و جەبار یاوەریش ئەوە پشتراست دەكات و دەلێت لە ماوەی ڕابردوودا ئەمریکا دوو لیوای پێشمەرگەی پڕچەک کردووە و مەشقی پێ کردوون و ئێستا هەردوو لیواکە لە ئەرکی خۆیان دان”. هەروەها گوتیشی لە نوێترین هاوکاریی خۆیدا بۆ پێشمەرگە، بڕیارە دوو لیوای دیکەی پێشمەرگە لە لایەن ئەمریکا و هاوپەیمانانەوە پڕچەک بکرێت و مەشقیان پێ بکرێت، بەم جۆرەش چوار لیوای پێشمەرگە پڕچەک دەکرێن و مەشقیان لەسەر دەستی ئەمریکییەکان پێ دەکرێت”.