به‌رپرسێكی پارتی: زیاتر له 200 لاوی كورد وازیان له حه‌شدی شه‌عبی هێنا
خواكوڕك
به‌رپرسی لقی 15ی خانه‌قینی پارتی سه‌باره‌ت به وازهێنانی گه‌نجان له ریزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌و سنوره رایگه‌یاند: زیاتر له 200 گه‌نجی كورد له ریزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی وازیان هێناوه.
(شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا) به‌رپرسی لقی 15ی خانه‌قینی پارتی رایگه‌یاندوه” پاش ئه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی به لێشاو گه‌نجانی كوردی بۆ ریزه‌كانی په‌له‌كێش ده‌كرد و گه‌نجانیش به‌ره‌و پیری ئه‌و هێزه ده‌رۆیشتن له ئێستادا، گه‌نجانی ورد له ریزه‌كانی حه‌شد پاشه‌كشه ده‌كه‌ن، له ئێستاشدا زیاتر له 200 لاوی كورد له ریزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی وازیان هێناوه، به‌شێكی زۆریشیان ده‌یانه‌وێ په‌یوه‌ندی به‌ریزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه بكه‌ن.
به‌رپرسه‌كه‌ی پارتی له خانه‌قین راشیگه‌یاندوه”كورد هیچ ئینتیمایه‌كی بۆ حه‌شد نیه، به‌ڵكو له ناچاری بووه هه‌ندێكیان له‌به‌ر بژێوی ژیانیان، به‌ڵام له ئێستادا ده‌یانه‌وێ سه‌رجه‌میان وازبهێنن و ببن به پێشمه‌رگه له‌و میانه‌ش زیاتر له 200 گه‌نجیان وازیان له ریزه‌كانی حه‌شد هێناوه،كوردیش وه‌ك هه‌میشه ئاماده‌نیه له‌م سنوره له پێناوی هیچ هێز و خاكێك خۆی به كووشت بدات ئه‌گه‌ر كوردایه‌تی و پێشمه‌رگه نه‌بێت.