بەدوورخستنەوەی قەرەیلان، جارێكی تر جەمیل بایك بووە هاوسەرۆكی كەجەكە
خواكوڕك
لەگۆنگرەیەك بەناوی كۆنگرەی گەل، جەمیل بایك و بەسێ هۆزات، بەهاوسەرۆكانی كۆماجڤاكی كوردستان هەڵبژێردراونەوە.
لەچەند وێنەیەكی هەواڵی دا كە ئەمڕۆ بڵاو كراوەتەوە پارتی كرێكارانی كوردستان، لە قەندیل كۆنگرەیەكی بەناوی كۆنگرەی گەل ئەنجامدا. لەو كۆنگرەیەدا جەمیل بایك و بەسێ هۆزات، بەهاوسەرۆكی كەجەكە هەڵبژێردراونەوە،
لەوێنەكەدا، موراد قەرەیلان و باڵی جیاواز لە جەمیل بایك نابینرێت. چاودێرانی سیاسیش پێیانوایە بەدوورخستنەوەی موراد قەرەیلان، بۆ جارێكی تر جەمیل بایك بە دەنگی زۆرینە هەڵبژێردرایەوە.
هەروەها چاودێرانی سیاسی پێیانوایە پێشتر لەكاتی خۆكاندید كردنی دا جەمیل بایك، بە سێ دەنگ بووە هاوسەرۆك. بەڵام ئەمجارە بەزۆرینەی دەنگ بوه‌ته هاوسەرۆك، ئەمەش ئاماژەیه‌كی روونە لە تەسفیاتی ناو پەكەكە و نەبوونی دەنگی باڵە جیاوازەكان.
بەگوێرەی زانیاریەكان کۆنگره‌ى گه‌لى کوردستان ده‌یه‌مین کۆنگره‌ى خۆى ئه‌نجامدا و له کۆنگره‌که‌دا هه‌ریه‌ک له، ره‌مزى کارتاڵ و هاجه‌ر زاگرۆس به هاوسه‌رۆکانى کۆنگره‌ى گه‌ل هه‌ڵبژێردران. هه‌روه‌ها جه‌میل بایک و به‌سێ هۆزات به هاوسه‌رۆکانى کۆما جڤاکى کوردستان هه‌ڵبژێردرانه‌وه.
کۆنگره‌که رۆژى 1ى ئه‌م مانگه ئه‌نجامدراوه و ماوه‌ى چوار رۆژى خایاندووه و 161 ئه‌ندام به‌شدارایان تێدا کردووه.
کۆنگره‌ى گه‌لى کوردستان دامه‌زراوه‌یه‌کى باڵاى کوردیه و هه‌موو رێکخستنه‌کانى شۆڕشى ئازادى له‌خۆده‌گریت. هه‌روه‌ها کۆما جڤاکى کوردستان که‌جه‌که‌ش هه‌ر له‌ناو کۆنگره‌ى گه‌لدا بوونى هه‌یه و هاوسه‌رۆکه‌کانى له‌و کۆنگره‌یه‌دا هه‌ڵده‌بژێردرێن.