عه‌بادی: كورد هاووڵاتی پله یه‌كی عێراقه هه‌ندێك لایه‌ن ده‌یانه‌وێ كورد و عه‌ره‌ب بكه‌ن به دوژمنی یه‌ك
خواكوڕك
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند: به‌داخه‌وه به‌شێك لایه‌ن ئیش و كاریان بووه‌ته ئه‌وه‌ی هێرش بكه‌نه سه‌ر حكومه‌ت و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ووڵات.
(حه‌یده‌ر عه‌بادی) سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له كه‌رنه‌ڤاڵی نیشتیمانی له به‌غدا له گۆتارێكدا رایگه‌یاند” هه‌ندێك لایه‌ن له كاتی خۆی هۆكار بوون بۆ ئه‌وه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراق دابروخێن و به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش هێرشیان نه‌كردۆته سه‌ر تیرۆر و تیرۆریش به‌شێك نیه له ئه‌جێندای كاریان و دژی ناوه‌ستنه‌وه، نه‌شیان توانی له‌كات و ساتی خۆی دژ بن به‌و لێشاوه تیرۆریه‌یی رووی له عێراق كرد.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له به‌شیكی تری گوتاره‌كه‌ید ئه‌وه‌شی رایگه‌یاند” به‌داخه‌وه ده‌بینین هه‌وڵێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كورد و عه‌ره‌ب دژ به‌یه‌ك بن و فیتنه له نێوانیان درووست ببێت، ئیمه دژین، كورد هاووڵاتی پله یه‌كن له عێراق و ئیمه پێكه‌وه ده‌ژین.
له كۆتاییدا عه‌بادی ئه‌وه‌شی خسته روو” له كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ پێشمه‌رگه و سوپای عێراق هاوپه‌یمان بوون، توانیشیان سه‌ربكه‌ون به‌ڵام هه‌ندێك ڵایه‌ن دژی ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌تیه بوون، بڵام چۆكیان دادا و سه‌رنه‌كه‌وتن.