فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌: په‌كه‌كه‌ شنگال و قه‌ندیل وه‌كو یه‌ك ته‌ماشا ده‌كات ئه‌وه‌ش قبوڵنه‌كراوه‌

خواكوڕك

فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ شنگال ده‌ڵێت” په‌كه‌كه‌ مه‌به‌ستی نیه‌ شنگال چۆڵبكات، ئێمه‌ش نامانه‌وێ به‌ ناخۆشی ئه‌و بابه‌ته‌ یه‌كلا بكه‌ینه‌وه‌.

(سه‌ربه‌ست له‌زگین) به‌پرسی میحوه‌ری شنگالی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان رایگه‌یاندوه‌” په‌كه‌كه‌ شه‌ڕ ده‌فرۆشن و شنگال چۆڵناكه‌ن، ئیمه‌ش مه‌به‌ستمان نیه‌ به‌ ناخۆشی په‌كه‌كه‌ له‌و سنوره‌ ده‌ربكه‌ین، ئه‌وان ده‌بێ موراعاتی بارودۆخی حكومه‌تی هه‌رێم و ئه‌و ناوچانه‌ بكه‌ن، ئێره‌ سنوری خاكی هه‌رێمی كوردستانه‌، په‌كه‌كه‌ نابێت خۆی بسه‌پێنێ، هه‌موو شنگالیه‌كان پێكه‌وه‌ دژی په‌كه‌كه‌ن، ده‌شیانه‌وێ په‌كه‌كه‌ له‌و سنوره‌ نه‌مێنێت، چونكه‌ په‌كه‌كه‌ بوونه‌ به‌ هۆكاری ماڵ وێرانی و كاولكاری بۆ ئه‌م سنووره‌.

فه‌رمانده‌كه‌ی پێشمه‌رگه‌ ئه‌وه‌شی خستۆته‌ ڕوو” توركیا له‌ ناوچه‌كه‌ به‌ ئاشكرا دژی په‌كه‌كه‌یه‌ و لێی قبوڵناكات له‌ شنگال بمێنێته‌وه‌، ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێ په‌كه‌كه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ سنوری كاری خۆی و خه‌بات له‌ ناوچه‌ی خۆی بكات، په‌كه‌كه‌ش مه‌به‌ستیه‌تی شنگال بكات به‌ قه‌ندیلی دووه‌م ئه‌مه‌ نه‌ لای ئێمه‌ قبوڵه‌ نه‌ لای هیچ كه‌س و لایه‌نێك، بۆیه‌ باشترین رێگا چۆڵكردنی سنوره‌كه‌یه‌ له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه‌.

Back to top button