داواكراوە میدیاكانی یارمەتی بالیۆزی نوێی ئێران لە عێراق بدەن
خواكوڕك
پاش ئەوەی ئێران راوێژكاری فەیلەقی پودسی سوپا پاسداران ئێرانی وەك باڵیۆزی وڵاتەكەی لە عێراق دەسنیشان كرد، رۆژی 24ی 4ی 2017 سەرۆككۆماری عێراق فواد معسوم سەرۆكی عێراق نامەی متمانەپێكردنی لە ئیرەج مەسجید بالیۆزی نوێی ئێران لەبەغدا وەرگرتووەو وەك بالیۆزی نوێی ئێران لە عێراق دەستی بەكارەكانی كرد، ناوبراو یەکێکە لە کەسایەتییە دیارەکانی ناو سوپای قودسی سەر بە سوپای پاسداران و شارەزاییەکی فراوانی هەیە لەسەر گروپە سیاسیی و چەکدارییەکانی ناو عێراقدا، ئەویش بەو پێیەی لە ٣٥ ساڵی ڕابردوودا هەموو تەمەنی سیاسی و سەربازی خۆی بۆ کارکردن لەسەر دۆسیەی عێراق تەرخانکردووە لە سوپای پاسداران و فەیلەقی قودس”.
پاش ئەوە دەست بەكار دەبێت یەكەم دیمانەی خۆی لەگەڵ میدیای فەرمی سەر بە پاسداران ( تەسنیم) ئەنجامدا لە دیمانەكەدا رایگەیاند”عێراق خاکی پیرۆزییەکان و زانا گەورەکانە، هەروەک چۆن خامی شەهید و موجاهیدە گەورەکانیشە، لەو ڕوانگەیەشەوە عێراق و کۆماری ئیسلامی ئێران دوو وڵاتی دۆستن، بوونی شوێنە پیرۆزەکان ئەو پەیوەندییە برایانەیەی نێوان هەردولاش بەهێزتر دەکات، کە دەبێتە هۆی بەهێزکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتی و مەزهەبی و میللییەکان لە نێوانیاندا هەروەها دەشلێت بابەتە سەربازی و ئەمنییەکان لە عێراقدا باڵی بەسەر هەموو بابەتەکانی دیکەدا کێشاوە، لەو ڕووەوە ستایشی حکومەت و گەلی عێراق و هێزە چەکدارەکانی کردووە”.
بەگوێرەی زانیاری میدیاكانی عێراقی لەگەڵ دەست بەكار بوونی راوێژكاری فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسداران، لە بەغدا وەك بالیۆزی ئێرانی داوا لە میدیاكانی نزیك لە ئێران كراوە كە هاوكاری بكەن، لەرووی میدیایی و راگەیاندن دا، هاوكاری بكرێت بۆ ئەوەی باشتر لەكار و ئامانجەكانی ئێران لە عێراق سەركەوتوو بێت”.
میدیا عێراقیەكان باس لەوەش دەكەن كە لەگەڵ دەست بەكار بوونی “ئیرەج مەسجید بالیۆزی نوێی ئێران لەبەغدا” میدیاكانی نزیك لە ئێران لەعێراق ئاگادار كراونەتەوە لەوەی هاوكاری بالیۆزی نوێی ئێران بكەن لە عێراق”.