مۆدگرینی:توركیا هاوپەیمانی ستراتیژی یەكێتی ئەورووپایە

خواكوڕك
“فێدریكا مۆگرینی ” نوێنەری بالای یەكێتی ئەوروپا بۆ كاروباری دەرەوەو سیاسەتی ئاسایش ڕایگەیاند ” توركیا هاوپەیمانێكی ستراتیژی یەكێتی ئەوروپایەو تەنها وڵاتێكی پاڵێوراو نییە بۆ ئەندامیەتی لە یەكێتی ئەوروپا و پێویستە دانوستانەكانی بوون بە ئەندام بەردەوام بن و هەڵنەپەسێردراون “.
“مۆگرینی ” دوای بەشداریكردنی لە كۆبونەوەی نافەرمی وەزیرانی دەرەوەی ولاتانی ئەندام لە یەكێتی ئەوروپا لە (ڤالیتا) ی پایتەختی (ماڵتا) لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی دا ڕاشیگەیاند ” لەگەڵ توركیا ئاڵوگۆری بیروڕامان كرد بە شێوەیەكی هاوسۆزی و ڕاشكاوانە ، ڕەوشی توركیا لەگەڵ ووڵاتانی ئەندامی یەكێتی ئەوروپا و داهاتووی پەیوەندییەكانمان تاوتوێ كرد ،هەرگیز ئێمە نیازی ئەوەمان نەبووە زیان لە توركیا و گەلی توركیا بدەین ،ئەو نیازەشمان نییە ، بە پێچەوانەوە ئامانجمان ئەوەیە وەك هەموو یەكێتی ئەوروپا لەگەڵ هاوڵاتیانی توركیا لە زۆر بواردا هەماهەنگی بەرهەمدار بكەین “.
هەروەها “فێدریكا مۆگرینی ” نوێنەری بالای سیاسەتی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا ئاماژەی بەوەشدا كە ” توركیا ئەندامی G20 و یەكێتی گومركە ، توركیا هاوپەیمانێكی ستراتیژی یەكێتی ئەوروپایەو تەنها وڵاتێكی پاڵێوراو نییە بۆ ئەندامیەتی لە یەكێتی ئەوروپا و پێویستە دانوستانەكانی بوون بە ئەندام بەردەوام بن و هەڵنەپەسێردراون “.

Back to top button