پەرلەمانتارێكی كورد لە بەغدا داوای سزادانی خەلكی هەرێم دەكات

خواكوڕك
دوای ئەوەی فڕۆكە جەنگەیكانی توركیا چەند ناوچەیەكی كوردستانی بۆمبارانكرد, وەك كاردانەوەیەك پەرلەمانتارێكی كورد داوای لە پەرلەمانی عێراق كردووە كە رێگا بە هاتنی خواردەمەنی نەدات لە توركیاوە بۆ خاكی كوردستان كە بەمەش تەنها خەلكی كوردستان زەرەر مەند دەبێت لە كاتێكدا ماڵو منداڵی خۆی لە ئەورووپایە.

شاخەوان عەبدوڵا، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك دەنوسێت: “ڕۆژی 25\4\2017 خەریكی داڕشتنی ڕاپۆرتێك بووین بۆ شەرمەزاركردن و ئیدانەكردنی هێرشی سوپای توركیا بۆ سەر هەرێمی كوردستان، پەرلەمانتارێكی كورد بۆ ڕۆژی دواتر لەگەڵ فراكسێونەكانی هاوپەیمانی نیشتیمانیی (شیعەكان) بڕگەیەكی زیاد كردبوو كە سزای خەڵكی كوردستان بدات، ئەویش بە ڕاگرتنی كاڵا و كەلوپەلی توركی بوو بۆ هەریمی كوردستان”.
پەرلەمانتارە كوردە لە درێژەی نوسینەكەیدا دەلێت: “لە كاتێكدا زۆربەی كاڵا و خۆراكی هەرێم لە توركیاوە دێت، بەوەش گرانییەكی تەواو و قەیرانێكی تر دەكەوتە سەرشانی هاووڵاتیانی هەرێمی كورستان، بەڵام ئەو هەوڵەی ئەو پەرلەمانتارە و ئەو فراكسیۆنەشمان لە گۆڕ نا، دوای فشار ناوی پەرلەمانتارەكەم وەرگرت كە ماڵ و مندالی خۆی لە ئەورووپایە، بۆیە گوێی بە گرانی و قەیرانی دارایی هەرێمی كوردستان نییە”.

Back to top button