عیماد ئەحمەد:بەرپرسی مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتیم قبوڵ نیە ئەگەر هەر بەر پرسەو راگەیاندنی خۆی هەبێت
خواكوڕك
لەدوای ئەوەی لە هەفتەی رابردوو مەكتەبی سیاسی یەكێتی پۆستی وتەبێژی فەرمی یەكێتی بە قادر حەمەجان ئەندامی مەكتەبی سیاسی ئەو حزبە دا, هاوكات داوا لە عیماد ئەحمەد كراوە كە پۆستی بەر پرسی مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی وەربگرێت, بەڵام عیماد ئەحمەد بۆ وەرگرتی ئەو پۆستەی مەرجی هەیە.
عیماد ئەحمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی لەو بارەیەوە رایگەیاندووە:” ئەگەر هەموو دەزگاو دامەزراوە راگەیاندنەكانی یەكێتی لەژێر چەترو كۆنترۆڵی مەكتەبی راگەیاندندا كۆبكرێنەوە ئەو ئامادەیە پۆستەكە وەربگرێت، بەڵام بەوتەی خۆی ئەگەر هەر بەرپرسەو راگەیاندنی تایبەت بەخۆی هەبێت، ئامادە نییە ئەو پۆستە وەربگرێت.
هەروەها لەبەرانبەرئەو مەرجەی عیماد ئەحمەد تائێستا روون نەبووەتەوە كە مەكتەبی سیاسی یەكێتی مەرجەكەی ناوبراو قبوڵ دەكات یان عیماد ئەحمەد ئەو پۆستە بەم دۆخەوە وەردەگرێت كە راگەیاندنەكانی یەكێتی تێدایە.