سەعدی ئەحمەد پیرە: گلەیمان لەراگەیاندنی بزوتنەوەی گۆڕان هەیە
خواكوڕك
دوای كۆتا هاتنی كۆبونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی رایدەگەیەنێت “گلەیمان لەسیاسەتی ئیعلامی بزوتنەوەی گۆڕان هەیە”.
سەعدی پیرە گوتیشی:” جەغتی لەسەر ئەوە كردەوە كە لەكۆبونەوەكەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیدا چەند بڕیارێك دراوەو لەو بارەیەوە وتی “لەكۆبونەوەكەدا بڕیاری ئەوەماندا كە پشتیوانی ئەنجامدانی ریفراندۆم دەكەین بۆ سەربەخۆیی كوردستان”.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا گوتی :” لەكۆبونەوەكەدا جەغت لەسەر پێویستی پاراستنی یەكڕیزی نێوان هێزە سیاسیەكانی كوردستان كراوەتەوە, وە لەبارەی چۆنیەتی كاراكردنەوەی پەرلەمانەوە یەكێتی چەند پێشنیارێك دەداتە لایەنە سیاسیەكان”
لە كۆتایشدا سەعدی ئەحمەد پیرە گوتیشی “ئێمە وەك یەكێتی گلەیمان لەسیاسەتی ئیعلامی برایانی بزوتنەوەی گۆڕان هەیەو داوا دەكەین ئەوانیش پابەند بن بەرێككەوتنەكەی نێوانمان”.