‎نێچیرڤان بارزانی گازی سروشتی كوردستان ڕەوانەی ئەورووپا دەكات

خواكوڕك
دوای ئەوەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان بەشداری لە كۆڕبەندی ئەنجومەنی ئەتڵەنتیك ی كرد لە وڵاتی توركیا, دواتر لەگەڵ سەرۆك كۆماری توركیا كۆبووەوە.
‎یەكێك لە تەوەرەكانی كۆڕبەندەكە پەیوەستە بە پڕۆژە ستراتیژیەكانی گواستنەوەی گازی سروشتی لە ڕێگەی خاكی توركیاوە بۆ ئەوروپا كە بە پڕۆژەو تەوژمی باشوور بە نێو بانگە و هەرێمی كوردستانیش بە بڕیاری سەرۆك وەزیرانی كوردستان بە نیازە لە ڕێگەی ئەو پڕۆژەیەوە گازی سروشتی خۆیی هەناردەی ئەورووپا بكات.

Back to top button