لیسته‌كه‌ی مالیكی دژی كه‌ركوك ده‌وه‌ستنه‌وه
خواكوڕك
لیستی ده‌وله‌تی یاسای سه‌ر به‌نوری مالیكی له عێراق سه‌باره‌ت به داهاتووی شاری كه‌ركوك رایانگه‌یاند: كه‌ركوك نابێت و ناكرێته هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ، ئه‌م كاره رێوشوێنی زۆری یاسایی و ده‌ستووری پێویسته.
سه‌باره‌ت به پرسه‌كه په‌رله‌مانتاری سه‌ر به مالیكی له ده‌وڵه‌تی یاسا (ره‌سوڵ رازی) رایگه‌یاندوه”كه‌ركوك نوێنه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئاینیه‌كان ده‌كات، به كورد و عه‌ره‌ب و توركمان و مه‌سیحی و لایه‌نه كانی تریشه‌وه، چونكه كه‌ركوك تایبه‌تمه‌ندی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه، بۆیه له هه‌مانكاتدا ئه‌گه‌ر هاتوو ماده‌ی 140 جێ به‌جێ بكرێت، ئه‌وكات به پێی ده‌ستور ده‌توانریت ئه‌م پرسه یه‌كلاببێته‌وه.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا ئه‌وه‌شی راگه‌یاندوه” بۆ ئەوەی كەركووك بكرێتە هەرێمێكی سەربەخۆ، پێشوەختە دەبێ لەلایەن ئەنجوومەنی پارێزگاوە داوایەك ئاراستەی حكومەت بكرێت، ئینجا داواكە رەوانەی پەرلەمان دەكرێ، دەبێ ریفراندۆمیشی بۆ بكرێ بزانن ئایه خەڵكەكە دەیانەوێ ببنە هەرێمێكی سەربەخۆ یان نا.