حه‌شدی شه‌عبی شنگالی بۆردومانكرد

خواكوڕك

بۆ جاری دووه‌م چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی ناوچه‌ی شنگال بۆردوومانده‌كه‌ن و به‌هۆیه‌وه‌ 7 كه‌س برینداره‌ و برینی هه‌ندێكیان سه‌خته‌.

چه‌كداره‌ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ سنوری قه‌زای شنگال، دوێنێ ئێواره‌ به‌ هه‌ره‌مه‌كه‌ی بوردوومانی قه‌زای شنگالیان كردووه‌، له‌ ئاكامدا چه‌ندین هاووڵاتی سڤیل به‌ركه‌وتوون و برینداربوون، كه‌ مه‌ترسی هه‌یه‌ له‌سه‌ر ژیانی هه‌ندێكیان.

 

ئه‌وه‌ی شایه‌نی باس بێت ئه‌مه‌ بۆ جاری دووه‌مه چه‌كدارانی حه‌شد بۆردوومانی شنگال ده‌كه‌ن، كه‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی تێدا جێگیرین و هیچ مه‌ترسیه‌ك له‌و سنورانه‌ نیه‌.

Back to top button