به‌رپرسێكی باڵای یه‌كێتی: دواین هه‌ڵوێستی حزبه‌كه‌ی له‌سه‌ر ریفراندۆم و په‌رله‌مان ئاشكرا ده‌كات
خواكوڕك
سه‌باره‌ت به دواین هه‌ڵوێستی یه‌كێتی له دوای كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیان، ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حیزبه گوتی” هه‌ڵوێستی ئێمه نه‌گۆڕه له‌سه‌ر پرسی ریفراندۆم.
(سه‌عدی ئه‌حمد پیره) ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رایگه‌یاندوه” له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بڕیارمان دا كار بكه‌ین بۆ پرسی ریفراندۆم و كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و یه‌ك ده‌نگی و كۆده‌نگه نه‌ته‌وه‌یی كورد و نێوماڵی خۆمان رێكبخه‌ینه‌وه، بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانیش پرۆژه‌یه‌كی یاساییمان ده‌بێت وه‌كو یه‌كێتی، هیچ لایه‌نێكی سیاسیش نیه بڵێ پێویستمان به په‌رله‌مان نیه، ئه‌وه‌شی وا بڵێت غه‌در له خۆی ده‌كات، به‌ڵام جیاوازی هه‌یه له‌سه‌ر كاراكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌كری گفتوگۆ بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ین به ئه‌نجام و چۆنیه‌تی و ئالیه‌تی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان بدۆزینه‌وه.