عه‌ره‌فات كه‌ره‌م: مالیكی و لیسته‌كه‌ی ده‌یانه‌وێ چه‌ك به‌ده‌ست بێنن بۆ سزادانی كورد

خواكوڕك

سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی لە په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت”پارتی رازی نیه‌ به‌ زۆرینه‌ی سیاسی كه‌ ئێستا كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كریت كورد رازی بێت به‌و ئاراسته‌یه‌.

(د. عەرەفات كەرەم) سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی لە په‌رله‌مانی عێراق، رایگه‌یاندوه‌” نوری مالیكی و لیسته‌كه‌ی پرۆژه‌یی زۆرینه‌ی سیاسیان هه‌یه‌ كه‌ مه‌به‌ستیانه‌ كورد به‌و ئاڕاسته‌یه‌ رازی بكه‌ن، ئه‌م زۆریه‌نه‌یه‌ به‌ لای ئێمه‌وه‌ ره‌فزه‌ و مایه‌ی قبوڵ نیه‌ به‌ هیچ جۆرێك، چونكه‌ هه‌میشه‌ ئه‌م بابه‌ته‌یان وه‌كو تۆله‌ دژ به‌ كورد به‌كارهێناوه‌ و له‌ رابردوو بینیومانه‌، پارتیش دژی ئه‌و پرۆژه‌یه‌یه‌ و له‌گه‌ڵی نیه‌، چونكه‌ ئه‌مه‌ وه‌كو چه‌كه‌ هه‌ركات بیانه‌وێ به‌كاری ده‌هێنن دژ به‌ كورد، هه‌روه‌ها سەدرییەكانیش پڕۆژەیەكیان ھەیە و ئەویش ھەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی و كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەكانە و، ئێستا لەو پرۆژەیەیان ئالییەتێكیان داناوە لە دەرەوەی كۆمسیۆنەوە شەرعییەت بە دەزگایەكی دیكە بدەن بۆ ھەڵبژاردن و دەیانەوێت سەركردایەتیی كورد رازی بكەن.

سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی ئه‌وه‌شی راگه‌یاندوه‌”لیسته‌كه‌ی عه‌ممار حه‌كیم پرۆژه‌ی ئاشته‌وایی نه‌ته‌وه‌یی له‌ عێراق پێشكه‌ش كردووه‌، بۆ كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه‌كان له‌ عێراق.

Back to top button