وه‌زاره‌تی دارایی داوای به‌په‌له‌ی لیستی مووچه ده‌كات
خواكوڕك
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوا له سه‌رجه‌م دام و ده‌زگا حكومیه‌كان ده‌كات به‌په‌له لیستی مووچه‌ی مانگی سێ (3) ئاماده بكه‌ن، و ره‌وانه‌ی گه‌نجینه‌ی وه‌زاره‌تی بكه‌ن.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی ده‌ست (خواكوڕك) كه‌وتووه و تێیدا هاتووه”داوا لە فەرمانگە و دامودەزگاكانی وەزارەتەكانی حكوومەتی هەرێم دەكەین، كە بە زووترین كات لیستی مووچەی مانگی (3)ـی ساڵی (2017)، ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتیی گەنجینەكان بكەن، بە مەبەستی وردبینیكردن و ئامادەكردنیان، بۆ ئه‌وه‌ی له زووترین كات ده‌ست بكرێت به دابه‌شكردنی مووچه بۆ مانگی 3ی مووچه خۆڕان.