ئەردۆگان هەموو بەڵگەیەك دەخەینە بەردەست ترەمپ لەبارەی بوونی پەیوەندی نێوان یەپەگە و پەكەكە

خواكوڕك 

سەرۆككۆماری توركیا لەسەر پەیوەندی نێوان پەكەكە و یەپەگە ئێمە بەڵگەی وامان لەدەستە كە ئەمریكا ناچار بكات راستی بلێت كە ئایا بەراستی ئەوان دەیانەوێت پشگیری لە پەكەكە بكەن یان دەیانەوێت ئێمە لەگەڵ ئەو درۆیە لێرابینن كە یەپەگە نە پەكەكەیە، دەلێت لەكاتی سەردانم بۆ واشنتۆن بەڵگەنامەی پەیوەستبوونی یەپەگە بە پەكەكە دەدەمە ترەمپ بۆ ئەوەی چیتر لەژێر ناوی جیاواز پشگیری پەكەكە نەكەن”.

رەجەب تەیب ئەردۆگان لەگوتارێكی دا لە ئیستەنبۆل رایدەگەێنێت، ئەگەر ئەمركا پاڵپشتی پەكەكە نەكات لەسوریا، ئەوە دەتوانین هێزەكانمان یەكبخەین و رەقە بكەینە گۆڕستان بۆ داعش”.

پێشتر ئەردۆگان رایگەیاندبوو، كە ئەوان لە نیوەی شەوێكی درانگدا هێز بەئاراستەی شنگال و رۆژئاوای كوردستان دەجولێنن، دەلێت لە نزیكترین دەرفەتدا لەنێوەی شەودا هێزەكانمان بۆ سوریا و عێراق دەجولێنین”.

 

 

Back to top button