قاسم دەربۆ:800 چەكداری پەكەكە هاتوونەتەوە رێزی هێزەكانی پێشمەرگە لەشنگال

خواكوڕك 

قاسم دەربۆ فەرماندی هێزی پێشمەرگە دەلێت تا ئێستا 800 چەكداری پەكەكە لەشنگال رێزەكانی ئەو پارتەیان جێ هێشتووە و هاتوونەتە رێزەكانی پێشمەرگە و دەلێت بڕیارە بەم نزیکانە وەجبەی دووەمی ئەو چەکدارانەی پێوەندییان بە هێزەکانی پێشمەرگەوە کردووە، دەست بە مەشق ڕاھێنان بکەن”.

ئەو فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە شنگال ئەوەشی بۆ ماڵپەری فەرمی پارتی ئاشكرا كردووە، جیابوونەوەی چەکدارانی یەپەشە لە پەکەکە بەردەوامە و تا ئێستاش 800 چەکداریان جیا بوونەتەوە، کە 400 کەسیان دەستیان بە مەشق و ڕاھێنان کردووە و200ی دیکەشیان لە ماڵەوە دانیشتوون و200 چەکداریشیان وەکو وەجبەی دووەم ئامادە دەکرێن بۆ ئەوەی مەشق و ڕاھێنانیان پێ بکرێت، بەڵام بە ھۆی ئەوەی بە بەردەوامی پێوەندی بە ھێزی پێشمەرگەوە دەکەن، چاوەڕێین ژمارەکە زیاتر بێت و دەست بە مەشق و ڕاھێنان بکەن.”

هەروەها گوتیشی ، پەکەکە لە دوای بۆردومانەکەی تورکیا بۆ سەر بارەگاکانیان کە شەش بارەگای سەرەکییان ھەبوو، ھەموویان خاپوور کراون، ورەیان ڕووخاوە و ناوێرن بە ئازادی ھاتوچۆ بکەن و بە نھێنی دێنودەچن، تەنانەت ناوێرن بازگەکەشیان بەئاشکرا دانێنەوە، چونکە فڕۆکەکان ئەو بازگەیەشیان بۆردومان کردبوو، کە لە ڕێی ئەوەوە پارەیان وەکو سەرانە لە خەڵک وەردەگرت هەروەها گوتیشی: ”پەکەکە ھیچ کارێکی لە شنگال نەماوە و خەریکە لە ناوچەکەدا بەرەو کۆتایی دەچن، چونکە ھیچ ڕۆڵێکیان نەماوە.”

Back to top button