مالیكی دژی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی یەكێتی ئاڵا تاڵەبانی وەك سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی هێشتەوە
خواكوڕك
كاردانەو لەسەر هەڵبژاردنەوەی ئاڵاتاڵەبانی بۆ سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق بەردەوامە، سەرچاوەیەكیش دەلێت مالیكی لەدژی بریاری سەركردایەتی یەكێتی و مەكتەبی سیاسی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی بۆ خۆی یەكڵا كردەوە ئەمە لەكاتێكدایە، ئەو ئەندامانەی دەنگیان بە ئاڵا تاڵەبانی داوە گومان لەسەر ئەندام پەرلەمانتاریان هەیە، وەك شوان داودی، دەلێت فراكسیۆنی یەكێتی لەژێر بریار مالیكی دایە، ئەمەش بۆ ئەوە دەگەرێتەوە، كە لەهەڵبژاردنەكاندا یەكێتی قەرزاری مالكیە”.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە یەكێتی لەبەر هەستیاری بابەتەكە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت دەلێت لەهەڵبژاردنی رابردوو مالیكی هاوكاری زۆری یەكێتی كردووە لە پرۆسەی هەڵبژاردن و هەژماری دەنگ، ئەمەش وەق قەرزێك لەسەر یەكێتیە، بۆیە مالیكی بریار لەسەر فراكسیۆنی یەكێتی دەدات لە پەرلەمانی عێراقدا، دەلێت هەڵبژاردنی ئاڵا تاڵەبانی بەم شێوازەی كە كاردانەوەی تووندی بەدوای خۆی دا هێنا دەرخەری ئەوەیە، مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی ئەو حزبە جورئەتی ئەوەی نیە بریاری سەركردایەتی جێبەجێ بكات، لەبارەی لادانی ئاڵا تاڵەبانی”.
هەر لەسەر ئەو پرسە عەبدولعەزیز حەسەن ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەفراكسیۆنی یەكێتی لەفەیسبوك روونكردنەوەیەكی لەبارەی گۆڕانكاری لەپۆستەكانی فراكسیۆنی یەكێتی بڵاوكردۆتەوە و ئاڵا تاڵەبانی سەرۆكی فراكسیۆنەكە تۆمەتبار دەكات بەوەی وەك حوسنی موبارەك خۆی هەڵبژاردۆتەوە دەلێت ئەمە لەدەرەوەی ئاگاداری مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی یەكێتی بووە، دەلێ، لەم خولەی پەرلەمانی عێراق لەلایەن مەكتەبی سیاسی بەبێ هەڵبژاردن خاتوو ئاڵا بەسەرۆكی فراكسیۆن و منیش بەجێگری داندراین، بەڵام لەبەر ئەوەی هەڵسوكەوت و كارەكانی دووربوون لەسیاسەتی یەكێتی و رێبازی مام جەلال جێگری سكرتێری گشتی و مەكتەبی سیاسیش گەیشتنە ئەو باوەڕەی كە ئاڵاخان ناتوانێ سەركردایەتی فراكسیۆنەكەمان بكا، بۆیە لەمانگی ئابی رابردوو بڕیاری لادانی درا، بەهۆی كێشە ناوخۆیەكانمان بڕیارەكە جێبەجێ نەكرا ، بەڵام بڕیارەكە وەكو خۆی ماوەتەوە.
هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە، ئەو ئەندام پەرلەمانتارانەی كە دەنگیان بە ئاڵا تاڵەبانی داوە لەچوار ئەندام پەرلەمان دەرناچێت، نیوەی زیاتر لە ئەندام پەرلەمانی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی عێراق بەشداری ئەو هەڵبژاردنەیان نەكردووە كە تێیدا ئاڵا تاڵەبانی كراوەتەوە سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی”.
سەرچاوەكەی خواكوڕك دەلێ، ئەو نمایشەی كە لەبەغدا بۆ هەڵبژادنەوەی ئاڵا تاڵەبانی كراوە بۆ سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی بەبڕیاری مالیكی بووە، ئەمەش وەك كاردانەوەیەك بوو بۆ بریاری مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی یەكێتی، كە بریاریان دابوو ئاڵا تاڵەبانی لەسەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی دوور بخەنەوە، دەلێت هۆكاری بێ دەسەڵاتمانەوەی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی یەكێتی لەبارەی ئەو هەڵبژاردنە كە جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی بە هەڵبژاردنی (حوسنی موبارەك) ناوی بردووە، بۆ ئەوە دەگەرێتەوە كە مالیكی خۆی بەخاوەنی فراكسیۆنی یەكێتی دەزانێت چونكە مالیكی لە هەڵبژاردنی رابردوو دا هاوكاری یەكێتی لە پرۆسەی هەڵبژاردن و هەژماری دەنگەكان یەكێتی لەبەغدا كردووە، بۆیە ئەمە وەك بەڵگەی بێدەنگ و بێدەسەڵاتی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی یەكێتی بەكار دەهێنێت”.
سەرچاوەكە دەشلێت ئەگەر ئەم بریارە سەر بگرێت ئاڵا تاڵەبانی وەك سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی بمێنێتەوە، گوتەبێژەكەشی شوان داودی بێت، ئەوە بێشك كوتلەی سیاسی عێراقیەكان ناگەرێنەوە بۆ یەكێتی لەسەر پرسەكان لەبارەی فراكسیۆنی یەكێتی و دەلێ هەر لەبەغدا لەگەڵ مالیكی لەسەر فراكسیۆنی یەكێتیش قسە دەكرێت، چونكە دەسەڵاتی فراكسیۆنی یەكێتی لەپاش دانانەوەی ئاڵا تاڵەبانی بەتەواوی لەدەست مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی یەكێتی دەردەچێت”.