پارتی هۆشداری دەدات لەبارەی هێرشی داعش له كه‌ركوك

خواكوڕك
د. محه‌مه‌د خورشید ئەندامی ئەنجومەنی سه‌ركردایه‌تیی كه‌ركووك – گه‌رمیانی پارتی دیموکراتیی کوردستان، له‌یاره‌ی هێرشه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی داعش ده‌ڵێت: داعش دەیەوێت ناوچە ئابوورییەکانی کوردستان بکاتە ئامانج.
د. محه‌مه‌د خورشید به باسنیوزی راگه‌یاند، تیرۆرستانی داعش لەم دواییانە پەنایان بردووەتە بەر لێدان لە ئابووریی کوردستان و تەقاندنەوەی بیری نەوت و کێڵگە نەوتییەکان.
له قسه‌كانی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئەنجومەنی سه‌ركردایه‌تیی كه‌ركووك – گه‌رمیان هاتووه: هێزی پێشمەرگەی کوردستان هێزی کۆتاییهێنان بە داعشە و تاکە هێزە کە لە شەڕی مووسڵدا زۆر کاریگەری دەبێت، بۆیە داعش دەیەوێت لە ڕێگای زیانگەیاندن بە ئابووریی کوردستان، زیان لە پێشمەرگە بدات.
ئه‌م قسانه‌ی ناوبراو دوای ئه‌وه دێت، كاتژمێر ٥:٥٠ خولەکی بەیانی ئەمڕۆ ١٠ی ئابی ٢٠١٦، لەڕێگەی بۆمبەوە بیری ژمارە ٣٤ لە کێڵگەی نەوتی ئاڤانا لە کەرکوک تەقێندرایەوە. هه‌روه‌ها بەرەبەیانى ڕۆژی ٣١ی تەموزی ٢٠١٦، چەکدارانى داعش هێرشیان کردە سەر وێستگەیەکى غاز لە کێڵگەی نەوتی بای حەسەن و لە ئەنجامدا چوار کارمەندى وێستگەکەیان کوشت و پۆلیسێکیش برینداربوو.