به‌په‌له‌ زیاتر له‌ 5 هه‌زار هاووڵاتی له‌ ده‌ستی داعش رزگار كران

خواكوڕك

له‌ ئۆپڕاسیۆنی شاری ته‌بقه‌ له‌ سوریا، هێزه‌كانی سووریای دیموکرات نزیکەی 5 هەزار هاووڵاتیان لە شاری تەبقە لە دەستی داعش رزگارکرد، كه‌ بۆ ماوه‌ی 2 ساڵ زیاتر ده‌بیت له‌ بن ده‌ستی داعش بوون.

به‌ پێی زانیارییه‌ میدیاییه‌كان له‌  ئۆپەراسیۆنی شەڕی ته‌بقه‌ ئه‌مڕۆ زیاتر له‌ 5 هه‌زار هاووڵاتی رزگاركران له‌ ژێر ده‌ستی تیرۆریستانی داعش ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی شەڕڤانانی هەسەدە لە کۆنتڕۆڵکردنەوەی تەبقە نزیكبوونه‌ته‌وه‌. نزیکەی 5 هەزار هاووڵاتی خۆیان گەیاندە لای ھێزەكانی هەسەدە و لەوێشەوە بۆ ناوچەی وەهاب گوازرانەوە، له‌ ژێر ده‌ستی داعش رزگاربوون.

ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی تەبقە لە 21/3 وه‌ دەستیپێرکرد و تا ئێستا رووبەرێکی فراوان کۆنتڕۆڵکراوەتەوە، شەڕڤانانی لە هەموو لایەکەوە گەمارۆی شارۆچكەكەیان داوە.

Back to top button