ئه‌گه‌ری شه‌ڕێكی قورس هه‌یه له نێوان توركیا و په‌كه‌كه له شنگال

خواكوڕك
فه‌رمانده‌یه‌كی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له شنگال سه‌باره‌ت به بوونی هێزه‌كانی په‌كه‌كه و ئه‌گه‌ری پێكدادانیان له شنگال له‌گه‌ڵ توركیا، ده‌ڵێت، هیچ گرینتیه‌ك نیه بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕ روونه‌دات.
(عه‌مید عزیه‌دین محه‌مه‌د) فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه له شنگال رایگه‌یاندوه” هیچ گرێنتیه‌ك نیه بۆ ئه‌وه‌ی توركیا و په‌كه‌كه دووباره به‌شه‌ڕ نه‌یه‌نه‌وه و له یه‌كتری نه‌ده‌ن، چونكه توركیا سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه له‌و سنوره نه‌مێنێت، ئه‌مجاره‌ش ئه‌گه‌ری شه‌ڕێكی گه‌وره هه‌یه.
فه‌رمانده‌كه‌ی پێشمه‌رگه زیاتر گوتویه‌تی”بوونی په‌كه‌كه له شنگال جێگای مه‌ترسیه و ره‌نگه شه‌ڕ رووبداته‌وه به خه‌ستی، ئێمه‌ش بۆ ئه‌م بابه‌ته چه‌ندین جار ئاگاداری په‌كه‌كه‌مان كردۆته‌وه كه سنوره‌كه چۆڵبكات بۆ ئه‌وه‌ی تووشی شه‌ڕ نه‌بنه‌وه له‌گه‌ڵ توركیا، به‌ڵام بی سووده، به‌داخه‌وه په‌كه‌كه مه‌به‌ستیه‌تی خه‌ڵكی سنوره‌كه ببنه قوربانی سیاسه‌ته‌كانی خۆی، حكومه‌تی هه‌رێمیش تووشی ئیحراجی بكات، بۆیه ده‌بێت ئه‌وه بزانین ئه‌وه‌ی له جاری رابردوو روویدا كه‌م نه‌بوو له شنگال، بەڵکو ئاگادارکردنەوەیەک بوو بۆ ئەوەی لەوە تێبگەن کە شنگال ناوچەیەکە بە ئاسانی ناتوانرێت یاریی سیاسی لەگەڵ بکرێت.