به‌هۆی ئه‌م ره‌فتاره‌وه زیاتر له 200 كه‌س له لایه‌ن پۆلیسی هه‌ولێر گیران
خواكوڕك
پاش ئه‌وه‌ی له یاری كلاسیۆكی نێوان یانه‌ی ریال مه‌درید و به‌رشه‌لۆنه كۆمه‌ڵێك هاووڵاتی له شاری هه‌ولێر، به‌هۆی بردنه‌وه‌ی یارییه‌كه له لایه‌ن یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌وه ده‌ستیان كرد به ته‌قه و تهقهیكی زۆر كرا و خه‌ڵك بێزار كرا، له ئیستا خه‌ڵكێكی زۆر له‌سه‌ر ئه‌و پرسه گیراون و ده‌ستبه‌سه‌رن.
به پێی زانیارییه‌كانی له گرتووخانه‌ی (محه‌ته‌ی هه‌ولێر) زیاتر له 200 هاووڵاتی له‌م چه‌ند رۆژه له شاری هه‌ولێر گیراون و ده‌ستبه‌سه‌رن،به تۆمه‌تی ته‌قه‌كردن و بێزاركردنی خه‌ڵك له شاری هه‌ولێر،بۆیه دەستگیرکراوەکان تا بڕیاری ئازادکردنیان بە کەفالەت یاخود تا بڕیاری دادگایان بۆ دەردەچێت، لە گرتووخانەکەدا دەمێننەوە.