مالیكی لەهەوڵی كۆنترۆڵكردنی لیستەكانی ناو پەرلەمانە
خواكوڕك
ئیسلام حوسێن، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەێنێت، نووری مالیكی لەهەوڵی كرینی هەندێك لیستی سیاسیی دایە، كە دەیەوێت لە هەڵبژاردنی داهاتوودا وەك كارتی هەڵبژاردن بەكار بهێنێت، دەشلێت نووری مالیکی، سەرۆکی حزبی دەعوە لە ھەولی ئەوە دایە کە ھەندێک لیستی سیاسی لە عێراق بکڕێت، یان بیانخاتە ژێر سیاسەتی خۆیەوە و ئەوەش بەمەبەستی بەھێزکردنی پێگەی خۆیەتی لە عێراق و بەکارھێنانی وەک کارتێکی فشار لە ھەڵبژاردانی داھاتووی عێراقدا”.
هەروەها ئەو ئەندام پەرلەمانەی عێراق دەشلێت، مالیكی دەستی كردووە بە گفتوگۆ لەگەڵ هەندێك لایانی سیاسی سوونە كردوو و توانیویەتی باوەریان پێ بهێنێت و دەلێت داوای هاوكاریشی لە چەندین هێزی سیاسی بچووكێش كردووە بۆ ئەوەی پێشتوانی لێ بكرێت ئەمەش بۆ ئەوەیە لەداهاتوو دا بتوانێت پۆستی سەرۆكوەزیرانی عێراق وەربگرێـت”.
هەروەها دەشلێت لەئێستادا دوو هێزی سیاسی لەبەرامبەر یەكن و هەوڵی بەرفرەوانی دەسەڵاتیان دەدەن، ئەوانیش رەوتی سەدر و مالیكیە، كە لەهەوڵی فرەوان كردنی دەسەڵاتەكانیانن لەهەندێك شوێنی عێراقـ”.