عێراق 107 ملیار دۆلار قەرزارە
خواكوڕك
ئەندام پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەێنێت، حكومەتی عێراق قەرزێكی زۆری لەسەر كه‌ڵه‌كه‌بوو، دەلێت ئەگەر عێراق ئەو قەرزانەی نەكردبا نەیدەتوانی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق بدات و دەلێت ئێستا قەرزەكەی عێراق زیاتر لە 107 ملیار دۆلارە، دەلێت جۆڕی قەرزەكانی حكومەتی عێراقیش قەرزی ناوەخۆی و قەرزی دەرەكین”.
نەجیبە نەجیب ئەندام پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ئاژانسی ئەنادۆڵی راگەیاندووە، بەگوێرەی ئه‌و داتایانه‌ی له لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی عێراقه‌وه به ئێمه دراون و به‌رده‌ستی ئێمه خراوه ئه‌وه‌یه عێراق هه‌تا كۆتایی ساڵی 2016 بڕی 107 ملیار دۆلار قه‌رزداربووه و قه‌رزی له‌سه‌ر كه‌ڵه‌كه‌بووه، ئه‌و بڕه‌ش ده‌بێته سێ به‌ش ئه‌وانیش به‌شی یه‌كه‌م بڕی قه‌رزه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی رژێمی پێشووی عێراق له‌سه‌ر ئه‌م وڵاته كه ئه‌ویش له ئه‌نجامی گرێبه‌ستی چه‌ك و هه‌روه‌ها به هۆی شه‌ڕی كوێت و ئه‌و شه‌ڕانه‌ی ئه‌و رژێمه كردی، واته به گشتی ئه‌و قه‌رزانه‌ی رژێمی سه‌ددام حوسێن بۆ عێراقی به‌جێ هێشت، ئه‌مه‌ش ده‌توانیین بڵێن بڕی نزیكه‌ی 55 ملیار دۆلار ده‌بێت و قه‌رزه له‌سه‌ر عێراق، له نێویاندا قه‌رزه‌كانی یانه‌ی پاریس و قه‌رزی دیكه‌ش هه‌یه”.
هەروەها دەشلێت، به‌شی دووه‌م له قه‌رزه‌كانی سه‌ر عێراق بریتیین له‌و قه‌رزانه‌ی كه له ساڵی 2004ه‌وه عێراق قه‌رزی كردووه و ئه‌و قه‌رزانه‌ش چه‌ندین قه‌رز ده‌گرێته‌وه كه عێراق كردوونی ئه‌وانیش قه‌رزه‌كانی ژاپۆن و قه‌رزی سه‌ندوقی نێوده‌وڵه‌تی و قه‌رزای وڵاتی دیكه‌یه، هه‌روه‌ها به‌شی سێیه‌م ئه‌و قه‌رزانه‌یه كه قه‌رزی ناوخۆیین و عێراق له ناوخۆی عێراقدا كردوونی”.
نەجیب ئەوەشی بە ئەنادۆڵ راگەیاندووە، ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی عێراق له‌م دوو ساڵه‌ی دواییدا قه‌رزی ناوخۆیی له رێگه‌ی بانكی ناوه‌ندییه‌وه نه‌كردبا له پاڵ چه‌ند رێوشوێنێكی دیكه ئه‌وا نه‌یده‌توانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیشی بدات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه عێراق له‌و بڕه قه‌رزانه‌شی كه كردوویه‌تی له ناوخۆ به هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ پشكێكی هه‌رێمی كوردستانی لێ نه‌داوه هەروەها گوتیشی “له‌ساڵی 2017 به دڵنیاییه‌وه ئه‌و قه‌رزه زیادی كردووه، چونكه له بوودجه‌ی ساڵی 2017 بڕی كورتهێنان بریتی بووه له 22 تریلیۆن و 600 ملیار دینار بوو، ئه‌وه‌ش هه‌مووی له رێگه‌ی قه‌رزه‌وه پڕكراوه‌ته‌وه، به ته‌نها 15 تریلیۆن دیناری عێراقی به ته‌نها له قه‌رزی ده‌ره‌كی بووه، 10 ملیون جونه‌یهی ئسته‌رلینی قه‌رزكراوه له به‌ریتانیا، 500 ملیۆن یۆریۆ له ئه‌ڵمانیا قه‌رزكراوه، هه‌روه‌ها یه‌ك ملیار دۆلاریش له ئه‌مریكا”.
لەبارەی یەدەگی عێراق نەجیبە نەجیب گوتیشی، یه‌ده‌گی عێراق له بانكدا به پێی ئه‌وه‌ی له لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه بۆ ئێمه هاتووه و به‌رده‌ستمان خراوه بریتیه له 55 ملیار دۆلار، هه‌روه‌ها 83 تۆن زێڕیش. له راستییدا له كۆتاییه‌كانی ساڵی 2014 و سه‌ره‌تاكانی ساڵی 2015دا عێراق بڕی 66 ملیار دۆلار یه‌ده‌گی له بانكه‌كاندا هه‌بووه، به‌ڵام دواتر به هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه راكێشرا و بۆ چه‌ند شتیكی سه‌ره‌كی خه‌رج كرا هەروەها ئەو پەرلەمانتارە لەبارەی زیانەكانی داعش گوتیشی، زیانی داعش بۆ عێراق زۆربوون و وێرانكارییه‌كانیش زۆرن، چه‌ندین بوار و كه‌رت ده‌گرێته‌وه به چه‌ندین شێواز، له نێویاندا زۆربوونی خه‌رجیی كڕینی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ درێژه‌پێدانی شه‌ڕی دژ به‌و رێكخراوه، ئه‌گه‌رچی داوامان له وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق كردووه كه بڕی ئه‌و گرێبه‌ست و پارانه‌مان بۆ روون بكاته‌وه كه بۆ كڕینی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی خه‌رج كراون و روونكردنه‌وه له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كانی كڕینیشیان بدات، به‌ڵام به داخه‌وه هێشتا له‌لایه‌ن ئه‌و وه‌زاره‌ته‌وه روونكردنه‌وه‌مان پێ نادرێت”.
لەكۆتایشدا نەجیبە نەجیب دەشلێت، هه‌رچی له رووی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌وه هه‌یه كه به هۆی داعشه‌وه وێران بوون ئه‌وا به پێی خه‌مڵاندنه‌كانی وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكوومه‌تی عێراق ئه‌م وڵاته پێویستی به زیاتر له 35 ملیار دۆلار هه‌یه بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی به هۆی داعشه‌وه زیانییان پێگه‌یشتووه”.