خشتەیەكی نوێی مووچە بڵاو كرایەوە
خواكوڕك
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان خشتەیەكی نوێی مووچەی مانگی 3ی فەرمانبەرانی بڵاو كردەوە بەگوێرەی خشتەكە كە كۆپیەكی دەستی خواكوڕك كەتووە وەزارەتی پێشمەرگە 11ی 5ی 2017 مووچەی مانگی سێ وەك یەكەم وەزارەت وەر دەگرێت، كە خشتەكە بەم شێوەی لای خوارەوەیە:
١-ڕۆژانی یەک شەممە و دوو شەممە بەرواری ٧-٨/٥/٢٠١٧ مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.
٢-ڕۆژانی سێ شەممە و چوار شەممە بەرواری ٩-١٠/٥/٢٠١٧، مووچەی خانەنشینانی شارستانی دابەش دەکرێت.
٣-ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری ١١/٥/٢٠١٧، مووچەی مانگی ٣ ی ساڵی ٢٠١٧ ی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابەش دەکرێت.
٤-ڕۆژی یەک شەممە و دوو شەممە بەرواری ١٤-١٥/٥/٢٠١٧، مووچەی مانگی ٣ ی ساڵی ٢٠١٧ ی یەکەکانی (٨٠ و ٧٠) ی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.
٥- ڕۆژی سێ شەممە بەرواری ١٦/٥/٢٠١٧، مووچەی خانەوادەی شەھیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی و مووچەی مانگی ٣ ی ساڵی ٢٠١٧ ی فەرمانبەرانی وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوان دابەش دەکرێت.
٦- ڕۆژانی چوار شەممە و پێنج شەممە بەرواری ١٧-١٨/٥/٢٠١٧، مووچەی مانگی ٣ی ساڵی ٢٠١٧ ی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت.
– فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی
– فەرماندەی پۆلیسی بەرگری و فریاکەوتن
– ئەنجومەنی ئاسایش
٧- ڕۆژی یەک شەممە بەرواری ٢١/٥/٢٠١٧، مووچەی مانگی ٣ی ساڵی ٢٠١٧ ی و دەزگای گشتی ئاسایش و وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەش دەکرێت.
٨- ڕۆژی دوو شەممە بەرواری ٢٢/٥/٢٠١٧، مووچەی مانگی ٣ی ساڵی ٢٠١٧ ی پەروەردەکانی (دەرەوەی شارەکان) دابەش دەکرێت.
٩-ڕۆژی سێ شەممە بەرواری ٢٣/٥/٢٠١٧، مووچەی مانگی ٣ی ساڵی ٢٠١٧ ی پەروەردەکانی (سەنتەری شارەکان) دابەش دەکرێت.
١٠- ڕۆژانی چوار شەممە و پێنج شەممە بەرواری ٢٤-٢٥/٥/٢٠١٧، مووچەی مانگی ٣ ی ساڵی ٢٠١٧ ی وەزارەتی ناوخۆ و دەزگای مین دابەش دەکرێت.
١١- ڕۆژی یەک شەممە بەرواری ٢٨/٥/٢٠١٧، مووچەی مانگی ٣ی ساڵی ٢٠١٧ ی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی تەندروستی دابەش دەکرێت.
١٢- ڕۆژی دوو شەممە بەرواری ٢٩/٥/٢٠١٧، مووچەی مانگی ٣ی ساڵی ٢٠١٧ ی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت.
– وەزارەتی کارەبا
– وەزارەتی گواستنەو گەیاندن
– وەزارەتی ئاوەدان کردنەوەو نیشتەجێ کردن
– وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی
– وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی
– وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان
– وەزارەتی کشتوکال و سەرچاوەکانی ئاو
– وەزارەتی پلان دانان
– وەزارەتی سامانە سروشتیەکان
– دیوانی چاودێری دارایی
– دەستەی مافی مرۆڤ
– ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم
– دەستەی ژینگە
– دەستەی وەبەرھێنان
– دەستەی دەسپاکی
– کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی کوردستان
١٣- ڕۆژی سێ شەممە بەرواری ٣٠/٥/٢٠١٧، مووچەی مانگی ٣ی ساڵی ٢٠١٧ ی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت.
– وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار
– مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی
– مووچەی (کەم ئەندامان)ی سەر بە وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی
١٤- ڕۆژی چوار شەممە بەرواری ٣١/٥/٢٠١٧، مووچەی مانگی ٣ی ساڵی ٢٠١٧ ی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت.
– وەزارەتی داد
-ئەنجومەنی دادوەری
– سەرۆکایەتی ھەرێم
– سەرۆکایەتی پەرلەمان
– سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران