حكومەتی عێراق ریفراندۆمی كوردستان بۆ سەركردە سیاسیەكان لێدەگەرێین

خواكوڕك 

گوتەبێژی حكومەتی عێراق رایدەگەێنێت، كە گفتوگۆكردن لەبارەی ریفراندۆمەوە لە هەرێمی كوردستان بۆ سەركردە سیاسیەكان جێدەهێلین، دەلێت دەستوور و سازانی نیشتمانی حوكمی لەسەر پەیوەندیەكانی هەولێر و بەغدا دەكەن”.

سەعدی حەدیسی گوتەبێژی حكومەتی عێراق لە لێدوانێكی دا بۆ كەناڵی رووداو رایگەیاند، بابەتی ریفراندۆم و گفتوگۆ كردن لەسەر ئەو پرسە پەیوەستە بە سەركردە سیاسیەكان، دەلێت با بۆ ئەوان جێ بهلین، لەبارەی ئەوەی بەمزووانە شاندێكی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا زانیاری لەو بارەیەوە نیە”.

ئەم گوتەبێژی حكومەتی عێراق دەشلێت پێشتر هەڵوێستی حكومەتی عێراق لەبارەی ریفراندۆمەوە هەبوو كە شاندی هەرێمی كوردستان بۆ بابەتی ریفراندۆم سەردانی بەغدایان كردبوو لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی عێراق و سەرۆكوەزیران لەو بارەیەوە گفتوگۆیان كردبوو”.

هەر لەبارەی پرۆژەی سازانی نیشتمانی حەدیسی دەلێت حكومەتی عێراق كار لەسەر بنەمای دەستوور دەكات و كار لەسەر سازانی نیشتمانی دەكات، هەروەها گوتیشی “پێمانوایە هاوكاریكردنی هەردوولا خاڵی سەرەكییە بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵواسراوەكانی نێوانيان، عێراقیش بۆ هەموو عێراقییەكانە و دەبێ گفتوگۆیەكی جددی بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵواسراوەكان هەبێت، بەشێوەیەك مانەوە لەژێر دەستوور و سازانی نیشتمانی مسۆگەر بكات”.

 

Back to top button