بەرپرسی بانگەشەی ڕۆحانی دەستگیر کرا

خواكوڕك
دەزگا ئەمنیەکانی ئێران لە شاری ئیلام بەرپرسی بانگەشەی حەسەن ڕۆحانیان دەستگیر،ئەوەش دوای ئەوەی تۆمەتی بێڕێزی کردنی بە پیرۆزیەکانی ئێرانی درایە پاڵ.
ئاژانسی هەواڵی میهری ئێرانی بڵاوی کردەوە دوای ئەوەی بەرپرسی بانگەشەی ڕۆحانی لە لایەن دادگاوە بانگهێشت کراو ئامادە نەبوو بچێتە بەردەم دادگا،لە لایەن دەزگا هەواڵگیریەکانەوە دەست گیر کرا.
لای خۆیانەوە باڵی ڕیفۆرمخوازانی سەربە محمد خاتەمی ئیدانەی دەستگیرکردنی ئەو بەرپرسەیان کردوو ئەو گرتنەشیان وەک فشاری توندئاژۆکان لەقەڵمدا دژی ڕیفۆرمخوازان”.

س:العربیە

Back to top button