بزانە بۆچی بەرپرسی کۆمەڵەی جەم بۆ ڕاگەیاندن تیرۆر كرا

خواكوڕك 
درەنگانێکی شەوی ڕابردوو سەعید کەریمیان بەڕێوەبەری گروپی جەم بۆ ڕاگەیاندن لە شاری ئەستەمبوڵ تیرۆر کرا، كە پێشتر و بە تۆمەتی لەکەدارکردنی ئاسایشی ئێران لە مانگی سێی ئەمساڵ، دادگای شۆڕشی ئێران بەبێ ئامادەبونی سەعیدیان سزای شەش ساڵ زیندانی بۆ دەرکرد.
ئاژانسەکان بڵاویان کردەوە کە شەوی ڕابردوو کۆمەڵێک چەکدار لە ئۆتۆمبێلێکەوە تەقەیان لە سەعیدیان کردووەو لە ئاکامدا ناوبراو گیانی لەدەستداوە،هەر ئەو سەرچاوانە کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئەنجامدەری ئەو کردەوە تیرۆڕیستیە دەزانن بەڵام هێشتا روون نیە چ کەس یا کەسانێک و بە چ مەبەستێک لە پشت ئەم هێرشەوە بوون. بەپێی راپۆرتی راگەیاندنەکانی تورکیا، سەعید کەریمیان یەکێک لە شەریکەکانیشی لەگەڵدا بووە، کە ئەویش کوژراوە.

شایانی باسە جێم لە 50 کەناڵی تەلەڤزیۆنی پێکدێ، کە زۆرترینیان بە زمانی فارسین. بەڵام چەندین کاناڵیشی بە زمانەکانی کوردی، ئینگلیزی، تورکی و عەرەبیش هەیە. پۆلیسی تورکیا تا ئێستا روونکردنەوەیەکی لەو بارەیەوە نەداوە و لێکۆڵینەوەکان بۆ روونبوونەوەی هۆکاری هێرشەکە دەستیپێکردووە .

Back to top button