سەڵاحەدین بەهادین: لەگەڵ سەربەخۆی و ریفراندۆمی كوردستانین

خواكوڕك 

ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی رایدەگەێنێت،وەک یەکگرتوو لەگەڵ پرسی سەربەخۆی و ئەنجامدانی ریفراندۆمین، بەڵام دەبێت ئامادە كاری تەواوی لە ناوخۆی هەرێمی کوردستاندا بۆ بکرێـت هەروەها لە پاڵ ئەم هەنگاوەشدا پێویستە لە رووی نێودەوڵەتیەوە ئامادە سازی تەواو بۆ ئەم پرسە بکرێت و ئەم دەرفەتە لەدەست نەدەین بەهەموو لایەك هەوڵی جددی بدەین بە گفتوگۆو ئاشتی و پێكەوە ژیان و یەكریزی نێوماڵی كورد بپارێزین و پێكەوە پێشوازی لە هەموو ئەگەرەكان بكەین”.

ئەم قسانەی ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی ئەمرۆ 30ی 4ی 2017 لە میانی كۆبوونەوەی ئاسایی لەگەڵ راوێژكارانی باڵای یەكگرتووی ئیسلامی هاتووە، كە تێیدا سەڵاحەدین بەهادین رایگەیاندووە، تەحەدیەكان و گۆڕانکاریەکان لە ناوخۆ و دەرەوە پێویستی بە یەک ریزی نیشتمانی و یەک هەڵویستی هەیە.

ئەم قسانەی سەڵاحەدین بەهادین لەكاتێكدایە، كە پێشتر یەكگرتووی ئیسلامی رایگەیاندبوو، كە دەكرێت بەهاوتەریبی كار لەسەر ریفراندۆم و كارا كردنەوەی پەرلەمان بكرێت، بەڵام لەئێستادا ئەمینداری گشتی یەكگرتوو دەلێت ئێمە لەگەڵ ریفراندۆم و سەربەخۆی كوردستانداین”.

Back to top button