قادری حاجی علی بۆ یوسف محەمەد تۆ بوویتە هۆكاری دروستبوونی كیشەكان

خواكوڕك
كێشەی نێوان باڵی پیران و باڵی گەنجانی ناوبزوتنەوەی گۆڕان تادێت قوڵتر دەبێت ، بەرەی گەنجانی ناو بزوتنەوەی گۆران هەلگری ئایدۆلۆژیای ئیخوانین‌و ڕازین بەوەی كۆمیتەیەك بۆ كاراكردنەوەی پەڕلەمانی كوردستان دروست بكرێت ، بەڵام باڵی پیران دژی ئەو فكرەیەی باڵی گەنجانی ناوحزبەكەیانن ، دەیانەوێت بەهەر جۆرێك بێت ( پوسف محمد ) لە پۆستی سەرۆكی پەرلەمان دوور بكەوێتەوە و كەسێكی تر لە باڵی پیران جێگەی بگرێتەوە .
مانەوەی (یوسف محمد ) لە پۆستەكەی ڕۆژ لە دوای رۆژ بزوتنەوەی گۆرانی توشی پوكانەوەی جەماوەری و بەرەو بێ ئومیدی دەڕوات ، لەو میانەشدا (قادری حاجی علی ) سەردانی (یوسف محەمەد) ی كردووە، داوای لێكردووە كە دەستبەرداری پۆستەكەی ببێت، چونكە بە هۆی پۆستەكەیەوە خەریكە بزوتنەوەی گۆران بەرەو لەناوچوون دەبات، بەڵام لەبەرامبەردا ( یوسف محەمەد ) بەو داوایە ڕازی نەبووە و بووەتە دەمەقاڵەیان و (قادری حاجی علی ) بە (یوسف محەمەد) ی گوتووە ” تۆ بوویتە هۆكاری دروستبوونی كێشەكانی ناو گۆڕان و ناو حكومەتی هەرێمیش “.

Back to top button