ئەشواق جاف: پەرلەمانی عێراق پرۆژە بڕیاریك تاوتوێدەكات كە مەترسی بۆ كورد هەیە

خواكوڕك
ئەندامێكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەڕلەمانی عێراق ڕایگەیاند ” ئەمڕۆ پەڕلەمانی عێراق پرۆژە بڕیارێكی خستووەتە دەنگدانەوە، سەبارەت بە لێپرسینەوە لەو كەسانەی بەشداری هەندێك كۆنگرە دەكەن ، بەڵام بڕیارەكە دەنگی پێویستی نەهێناوە ، پرۆژە بڕیارەكە سەبارەت بە لێپرسینەوەیە لەو لەو بەرپرسە سیاسییانەی كە بەشداری هەرجۆرە كۆنگرەیەك بكەن كە زیان و مەترسی هەبێت بۆ سەر ئاسایشی عێراق “.
“ئەشواق جاف ” ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی بە(خواكوڕك) ی ڕاگەیاند ” بە دیاریكراوی ڕوون نەكراوەتەوە ، كەمەترسییەكان كامانەن لەسەر ئاسایشی عێراق و كام كۆنگرەو چی ووڵاتێك بوونەتە مایەی مەترسی، بۆیە ووشەكە لێكدانەوەی زیاتر هەڵدەگرێت ، پێشم وایە ئەو پرۆژە بڕیارە زیاتر بۆ دژایەتیكردنی سوونەو كوردە، چونكە هەموو كۆنگرە نێوخۆیی و دەرەكییەكان دەگرێتەوە ، لەوانەیە سبەینێ كۆنگرەیەك بۆ پرسی سەربەخۆی كوردستان لەناوخۆ یان دەرەوە ئەنجام بدرێت و ئەوان بە مەترسی بۆ سەر عێراق بیخوێننەوە، لەكاتێكدا ئەوە پرسێكی نەتەوەیی و مافێكی ڕەوای كوردە “.

Back to top button