بەئامادەبوونی نێیرڤان بارزانی و وەزیری گەشتو گوزاری لوبنان پڕۆژەی هۆتێل ئەرجانا-رۆتانا لە هەولێر كرایەوە
خواكوڕك
دوای ئەوەی ئەمرۆ شاندێكی وڵاتی لوبنان كە پێكهاتبوون لە هەریەكە لە وەزیری گەشت و گوزاری ئەو وڵاتەو چەند بزنسمانێكی لوبنانی دوای كۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان چەند پڕۆژەیەكی گەشتیاری نێوان كوردستان و لوبنان هەروەها پەیوەندی نێوان هەولێرو بەیرووت تەوەری باسەكان بوون.
ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە 30-4-2017 بە ئامادەبوونی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، هەریەك لە بەڕێزان ئاڤێدیس گیدانیان وەزیری گەشتوگوزاری لوبنان و ژمارەیەك لە وەزیرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و لوبنانی و بەرپرسانی حكوومەت و حزبی و بەڕێوەبەرانی كۆمپانیای جێبەجێكار و خاوەن كار و بزنسمانانی هەرێمی كوردستان و لوبنانی، پڕۆژەی هۆتێلی ئەرجان لە ڕۆتاناوە لە شاری هەولێر كرایەوە.
كە پڕۆژەیەكی لوبنانییە و لەلایەن مالیا گرووپ بە هاوبەشی لەگەڵ ڕۆتانا و مالیا CTI و كۆمپانیای دیڤای ئتاڵییەوە جێبەجێ كراوە.