دژ بە خراپی خزمەتگوزاریەكان لە بەشەناوخۆیەكانی زانكۆی سلێمانی خۆپیشاندان دەستی پێكرد

خواكوڕك
كەمێك لەمەوبەر لەبەردەم زانكۆی سلێمانی ، خوێندكارانی بەشە ناوخۆییەكان رژانە سەرشەقام و خۆپیششاندانیان ئەنجامدا دژی نەبوونی خزمەتگوزاری .
سەرچاوەیەك لە شوێنی خۆیشاندانەكە بە ( خواكورك ) ی ڕایگەیاند ” خۆینَدكارانی بەشە ناوخۆییەكانی زانكۆی سلێمانی ڕژاونەتە سەرشەقامی بەردەم زانكۆ دژی نەبوونی خزمەتگوزارییەكانی ئاوو كارەبا خۆپیشاندانیان ئەنجام دا و شەقامی سەرەكی سلێمانی – ڕاپەڕین – تاسڵوجەیان داخستووە و چەندین دروشم و هوتاف دژی نەبوونی خزمەتگوزارییەكان دەلێنەوە، لەوانە دەلێن ” سەد هەزارت بۆ چییە ، ئاوو كارەبا نییە “.

Back to top button