بە ڤیدیۆ: پەیوەندی نهێنی نێوان نوری مالیكی و رێكخراوی قاعیدە ئاشكرا دەبێت

خواكوڕك
دوای ئەوەی لە سەروەقتی سەرۆك وەزیرانی نوری مالیكی پەرلەمانتارێكی عێراقیی لیستێك لە ناوی چەند سەركردەیەكی رێكخراوی تیرۆریستی قاعیدە بە سەرۆك وەزیران دەدات بەڵام كەمتر لە هەفتەیەك لەلایەن قاعیدەوە بەیاننامەیەك دەركراوە كە ناوی سەركردەكانیان بە مالیكی دراوە.

خەڵەف علەییان، پەرلەمانتاری پێشووی عێراق، لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا، ڕای گەیاند :” لیستێك بە ناوی سەركردەكانی قاعیدە و ژمارە مۆبایل و ناونیشانەكانیانم بە نووری مالیكی، سەرۆكی پێووی حكوومەت دا، بەڵام یەك هەفتەی پێنەچوو، قاعیدە لە بەیاننامەیەكدا ڕای گەیاند، كە علەییان ناوی سەركردەكانی قاعیدەی بە مالیكی داوە”.

ئەو پەرلەمانتارە، باسی لەوەش كرد، كە دواتر لەگەڵ مالیكی بە ئامادەبوونی موەفەق ڕوبەیعی، كە ئەوكات ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی بوو، پێیگوتووە :” ئەبو ئەسرا (نازناوی نووری مالیكی_یە) ، ئەو كاتەی من ناو زانیارییەكانم لەسەر قاعیدە پێداویت، كەسمان لەگەڵدا بوو، گوتی نەخێر ، گوتم ئەی چۆن قاعیدە لە هەفتەیەك كەمتر بەوەی زانی كە زانیاریم پێداون، لە وەڵامدا مالیكی گوتوویەتی ڕەنگە قاعیدە دزەی كردبێتە ناو بارەگاكانمانەوە”.

شایەنی گوتنە بەرلە دروست بوونی رێكخراوی داعش لەسەردەمی دەسەڵاتی نووری مالیكی لە دوو خولی لەسەریەكدا لە 2006 تا 2014، ڕێكخراوی قاعیدە چەندین كردەوەی تیرۆریستی لە عێراقدا ئەنجام دەدا و دوای دەستگیركردنی سەركردەكانی ئەو ڕێكخراوەش، چەند جارێك زیندانییەكانیان دەشكاند و بە كۆمەڵ هەڵدەهاتن.

Back to top button