ئسرائيل: سووریا دابەش دەبێت
خواكوڕك
دوای تێپەڕینی شەش ساڵ بەسەر دۆخی خراپی سووریا كە نزیك بە 200 هەزار هاوڵاتی سڤپیلی كوژراون ە رێكخراوی تیرۆریستی داعش چەند ناوچەیەكی ئەو وڵاتەی داگیر كردووە تا ئێستا بە هۆی ململانێ نێ, دەولەتیەكان نەتوانراوە دۆخی سوریا چارەسەر بكرێت بە هەلپسێردراوی ماوەتەوە, ئاژانسێكیش ئاماژە بە دابەش بیوونی سووریا دەكات.
بە پێی شیكارێكی سەنتەری توێژینەوەی یروشەلیم ی نزیك لە بڕیاربەدەستانی وڵاتی ئیسرائیل وڵاتی سووریا لە ئایندەیەكی نزیك بۆ چەند هەرێمێكی فیدڕاڵ دابەش دەبێت.
توێژینەوەكە ئاماژە بەوە دەكات كە یەكێك لەو هەرێمانە لە باشوری سووریا دەبێت و ئەوەش لەبەرژەوەندی وڵاتی ئیسرائیلە چونكە مەترسیەكانی حزبوڵاو ئێران كەم دەكاتەوە.
هاوكات توێژینەوەكە ئاماژەی بەوە داوە هەریەك لە وڵاتانی ئیسرائیل و ڕووسیا بەرژەوەندیان لەو دابەشبونە هەیەو پێكەوە هاوكارن بۆ جێ بە جێكردنی لە پێناو بەدەستهێنانی بەرژەوەندیەكانیان لەو وڵاتە.