پەرلەمانی عێراق داوایەكی ئێزیدیەكان رەتدەكاتەوە
خواكوڕك
دوای پێشكەشكردنی داوایەك بە پارلەمانی عێراق لە لایەن كوردانی ئێزیدیەوە و داواكردنی كورسیەكی كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ،بەڵام ئەو داوایە لە دانیشتنی ئەمڕۆی پارلەمان،لە لایەن پارلەمانتارانی عێراقیەوە ڕەتكرایەوە.
لەم ڕووەوە ڤیان دەخیل ڕەخنەی توندی لەو هەڵوێستە گرت و سەرسوڕمانی خۆی دەربڕی لەو كارەی پارلەمانتاران.
ڤیان دە ڵێت ئێزیدیەكان دوای ئەو هەموو نەهامەتیەی بەسەریان هات كەچی هێشتا داوایەكی سادەیان لە لایەن پارلەمانتارانەوە ڕەتدەكرێتەوە.