پەیامێك لە سەرۆك بارزانیەوە بۆ كرێكارانی كوردستان
خواكوڕك
بەبۆنەی رۆژی جیهانی كرێكارانەوە سەرۆكی هەرێمی كوردستان, پەیامێكی پیرۆزبای ئاراستەی كرێكارانی كوردستان دەكات, لەپەیامەكەیدا هاتووە:” كرێكاران چینی زەحمەتكێش و ماندووی وڵاتن، رۆڵی كاریگەریان لە پێشكەوتنی ئابووریی كۆمەڵگە و، دابینكردنی ئاسوودەیی و خۆشگوزەرانیی ھاووڵاتیاندا ھەیە، دەستخۆشی لە ئەرك و ماندووبوونیان دەكەم”
لە بەشێكی دیكەی پەیامەكەی سەرۆكی هەرێمدا هاتووە:” رێزگرتنی مافی كرێكاران و باشتركردنی باری گوزەرانیان و رەچاوكردنی دادپەروەری، ئاماژەن بۆ گەشەسەندنی مرۆیی و ئابووری و پێویستە كوردستان لەو ئاراستەیەدا ھەنگاو بنێت”
دەقی پەیامی سەرۆك بارزانی
بە بۆنەی ڕۆژی جیھانیی كرێكارو جەژنی كرێكارانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی ھەموو كرێكارانی كوردستان و، سەندیكای كرێكارانی كوردستان و رێكخراوەكانی داكۆكیكاری مافەكانی كرێكار دەكەم.
كرێكاران چینی زەحمەتكێش و ماندووی وڵاتن، رۆڵی كاریگەریان لە پێشكەوتنی ئابووریی كۆمەڵگە و، دابینكردنی ئاسوودەیی و خۆشگوزەرانیی ھاووڵاتیاندا ھەیە، دەستخۆشی لە ئەرك و ماندووبوونیان دەكەم.
رێزگرتنی مافی كرێكاران و باشتركردنی باری گوزەرانیان و رەچاوكردنی دادپەروەری، ئاماژەن بۆ گەشەسەندنی مرۆیی و ئابووری و پێویستە كوردستان لەو ئاراستەیەدا ھەنگاو بنێت.
لەم بۆنەیەدا ھیوای شادی و بەختەوەری بۆ كرێكارانی ئازیز دەخوازم.