هاوپەیمانان دان بەم ڕاستیەدا دەنێن.
خواكوڕك
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ڕایگەیاند” لە دوای ئەنجامدانی هێرشە ئاسمانیەکان دژی ڕێکخراوی داعش نزیکەی ۳٥۲ هاوڵاتی سڤیل لە وڵاتانی عێراق و سوریا بونەتە قوربانی.
هاوکات هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئاماژە بەوە دەکات ئەو قوربانیانەی کە لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانیەکانەوە کوژراون بێ خواستی ئەو هێزانە بەرکەوتون و هیچ کات نەیان ویستووە هاوڵاتیانی سڤیل ببنە قوربانی و هۆکاری ئەو ڕوداوانەیشی بۆ خۆشاردنەوەی چەکدارانی داعش لەناو شوێنە گشتیەکان و بەکارهێنانی هاوڵاتیان وەک قەڵغانی بەرگری گێڕاوەتەوە .
ئەوە لە کاتێکدایە کە ڕێکخراوەکانی تایبەت بە مافی مرۆڤ ئاماژە بەوە دەکەن ئەو ژمارەیە دوورە لە ڕاستی و قوربانیانی دەستی هێرشی هاوپەیمانی نێو دەوڵەتی زۆر زیاترە لەو ژمارە.