یاریزانێكی لاوی یانه‌ی هه‌ولێر به‌ رووداوێكی نه‌خوازراو گیانی سپارد

خواكوڕك

یاریزانی یانه‌ی هه‌ولێڕ (سۆران تاهیر) له‌ كاتی یارییه‌كی دۆستانه‌ له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی زمانی، گیانی له‌ ده‌ستدا و وه‌رزشوانان و دۆستانی وه‌رزشی خه‌مبار كرد به‌ كۆچی ناوه‌ختی.

ئێواره‌ی رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ 30/4/2017 یاریزانی یانه‌ی هه‌ولێر (سۆران تاهیر) له‌كاتی یاریه‌كی دۆستانه‌یدا گیانی له‌ده‌ستدا،ناوبراو به‌ هۆی هه‌ڵگه‌رانه‌وه‌ی زمانیه‌وه‌ له‌ یاریگایه‌كی بچوككراوه‌ی شه‌ش یاریزانیدا گیانی سپارد، وه‌رزش دۆستانی تووشی خه‌م و ناره‌حه‌تی كرد به‌ كۆچی ناوه‌ختی.

ئه‌وه‌ی جێگای ئاماژه‌یه‌” سۆران تاهیری 24 ساڵان له‌ ساڵی 2010ه‌وه‌ په‌یوه‌ندی كردووه‌ به‌ تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی هه‌ولێره‌وه‌و دواتریش به‌رده‌وام بووه‌ له‌ لاوان و پێشكه‌وتووانی یانه‌كه‌ی ئه‌و یاریزانه‌ كۆچكردووه‌ له‌ وه‌رزی 2011-2012 به‌ باشترین یاریزانی خولی لاوانی یانه‌ نایابه‌كانی كوردستان ده‌ستنیشانكرا.

Back to top button