خواكوڕك زانیارییه‌كی نوێ له‌سه‌ر سیسته‌می بایۆمه‌تری له‌ هه‌رێم بڵاوده‌كاته‌وه‌

خواكوڕك

سیسته‌می بایۆمه‌تری بۆ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ درێژده‌كرێته‌وه‌، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هێشتا به‌شێكی زۆر له‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان ماون كه‌ ناوی خۆیان تۆمار بكه‌ن له‌و سیسته‌مه‌. 

به‌ پێی زانیارییه‌كانی (خواكوڕك) كه‌ له‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك وه‌ریگرتووه‌ له‌ لیژنەی باڵای بایۆمەتری له‌ هه‌رێمی كوردستان” لە وكاتەوەی سیسته‌می بایۆمەتری دەستبەكار بووە تا رۆژی یەكشەممە 30/4/2017 زیاتر لەملیۆنێك و 100 هەزار كەس لەمووچەخۆرانی مەدەنی و سەربازی ناوی خۆیان تۆمار كردووە،به‌ڵام له‌و رێژه‌یه‌ ته‌نها بۆ مووچەخۆرانی سەربازی 80%یان ناوی خۆیان تۆماركردووە، بەڵام 20% ماون ناویان تۆماربكەن، هۆكاری تۆمارنەكردنی ناوەكانیشیان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە لەبەرەكانی شەڕن دژی داعش.
ئاماژەی بەوەشكرد: لەلایەن فەرماندە باڵاكانی وەزارەتی پێشمەرگەوە داوا لەلیژنەی باڵای بایۆمەتری كرا كە ماوەیەك تۆماركردنی سیستمی بایۆمەتری بۆ مووچەخۆرانی سەربازی درێژبكەنەوە بەمەبەستی تۆماركردنی ناوەكانی ئەوانەی كە ماون، لەبەرامبەردا لیژنەی باڵای بایۆمەتری داواكەیانی بەئەرێنی وەرگرت و بڕیاریدا ماوەی دوو هەفتە درێژبكرێتەوە.

Back to top button