پارتی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه
خواكوڕك
مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەیامێکدا بەبۆنەی (1)ی ئایار جه‌ژنی جیهانی كرێكاران گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م كرێكارانی كوردستان و جیهان دەکات و، هیوای به‌خته‌وه‌ریی و خۆشگوزه‌رانیان بۆ ده‌خوازێ.
دەقی پەیامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان به‌بۆنه‌ی (1)ی ئایار چه‌ژنی جیهانی كرێكاران:-
یه‌كی ئایار گرنگی و بایه‌خی خۆی هه‌یه له خه‌بات و تێكۆشانی كرێكاران دا بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه ره‌واكانیان به‌و پێیه‌ی ئه‌وان رۆڵێكی كاریگه‌روگرنگ ده‌بینن له پرۆسه‌ی بونیاتان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ماندا.
وێرای پشتیوانیمان بۆ به‌دیهێنانی ته‌واوی مافه ره‌واكانی كرێكاران و دابینكردنی ژیان و گوزه‌رانێكی چاكتر و ئاینده‌یه‌كی باشتر بۆیان، داواكارین له‌و هه‌لومه‌رجه‌ی ئه‌مڕۆمانداو له سایه‌ی ئه‌و ره‌وشه سه‌قامگیره‌ی هه‌رێمی كوردستاندا كرێكاران وه‌ك هه‌میشه‌و شانبه‌شانی چین و توێژه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ماندا ده‌ست و بازوویه‌كی دیكه‌ی بونیاتانان و سه‌رخستن و به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌و ئه‌زموونه‌و حكوومه‌تی هه‌رێم بن تا به‌هه‌موولایه‌ك بتوانین زیاتر هه‌نگاو بنێن بۆ به‌دیهاتنی مافه ره‌واكانی گه‌له‌كه‌مان.
جارێكی دیكه یه‌كی ئایار له سه‌رجه‌م كرێكارانی كوردستان و جیهان پیرۆز بێت..
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
30/4/2017